ئەندازیارێکی ئەڵمانی 115 رۆژە لەژێر ئاودا دەژی

22-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
ئەندازیارەکە لە پەنجەرەی کەپسولەکەیەوە سەیری دەرەوە دەکات.
ئەندازیارەکە لە پەنجەرەی کەپسولەکەیەوە سەیری دەرەوە دەکات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەنێو دەریای کاریبی و لە نزیک کەناراوەکانی پەنەما، پیاوێکی ئەڵمانی 115 رۆژە لە قووڵایی 11 مەتر لە ژێر ئاودا و لەنێو کەپسوولێکدا دەژیێت.
 
روودیگەر کۆخ، ئەو کەسەیە کە لە ژێر ئاودا دەژیێت و پیشەی ئەندازیارە و باس ژیانی خۆی لەژێر ئاودا دەکات، "ئەو ماوەیەی لێرە ماومەتەوە، ژیانم زۆر ئاسایی بووە، زۆر لە کاتەکانی دیکە ئاساییتر. کاژێر 06:30 خولەکی بەیانی لە خەو هەڵدەستم و قاوەیەک ئامادە دەکەم. ئەمە بۆ من شتێکی خۆشە."
 
ئەندازیارەکە دەڵێت، هەموو پێداویستییەکی لەنێو کەپسوولەکەدا هەیە؛ نە پێویستی بە دەرەوە بووە و نە بێزاریش بووە.
 
روودیگەر کۆخ، کاتەکانی لەنێو کەپسوولەکە بە خوێندنەوەی کتێب، وێنەکێشان و وەرزشکردن بەسەر دەبات.
 
ئەندازیارەکە دەیەوێت 5 رۆژی دیکەش بمێنێتەوە و ریکۆردی زۆرترین ماوەی لەژێر ئاو مانەوە بەناوی خۆیەوە تۆمار بکات.
 
روودیگەر کۆخ، ئاماژە بەوە دەکات، "پێم وایە ئێستا کاتی ئەوەیە لەنێو زەریاکان جێگیر بین. هەشت ملیار کەس لەسەر زەوی دەژین و وردە وردە خەریکە زەوی بۆ بیابان دەگۆڕین. زۆربەی هەسارەی زەوی لەلایەن مرۆڤەوە دەستکاری کراوە، ئینجا بۆ مەبەستی کشتوکاڵ بێت یان بۆ مەبەستی شارستانی."
 
دوایینجار کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر لەژێر ئاودا ژیابێت، ساڵی 2023 بوو. ئەو کاتە جۆزێف دیتۆری، کە توێژەرێکی ئەمریکییە ماوەی 100 رۆژ لەژێر ئاودا مایەوە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ: دەکرێت رۆژێک ئۆکراینا ببێتە بەشێک لە رووسیا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، پێویستە کیێڤ دڵنیایی لە سەلامەتیی ئەو پارەیە بدات کە واشنتن لە ئۆکراینا وەبەریهێناوە، چونکە دەکرێت ئۆکراینا "رۆژێک ببێتە بەشێک لە رووسیا."