ئیتاڵیا چوونە نێو شاری ڤێنس بۆ گەشتیاران دەکاتە بلیت

24-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ڤێنس بەدەست زۆریی ژمارەی گەشتیارانەوە دەناڵێنێت، بۆ کەمکردنەوە و کۆنترۆڵکردنی ژمارەی گەشتیاران، حکونەتی ئیتاڵیا بڕیاریداوە چوونە نێو شارەکە بۆ گەشتیاران بکاتە بلیت. واتە بۆ ئەوەی بچیتە نێو شارەکەوە، دەبێت بڕێک پارە بدەیت. ئەوەش دەبێتە یەکەم شاری جیهان ئەم هەنگاوە پەیڕەو بکات. 
 
رۆژی هەینی، 24ـی تشرینی دووەمی 2023، لویجی بروگنارۆ، سەرۆکی شارەوانی ڤێنس لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "ڤێنس یەکەمین شارە لە جیهان کە ئەو سیستەمە پەیڕەو بکات، کە دەتوانێت ببێت بە مۆدێلێک بۆ پاراستنی ئەو شارانەی کە پێویستییان بە پاراستنە."
 
بڕیارەکە ساڵی داهاتوو لە 25-4 تاوەکو 5-5 جێبەجێ دەکرێت؛ لەو ماوەیەدا، گەشتیاران دەبێت 5 یۆرۆ بدەن بۆ ئەوەی بچنە نێو شارەکە. لەدوای ئەو ماوەیە، لە کۆتایی هەفتەی مانگەکانی دواتریش لە هاویندا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. 
 
بەگوێرەی بڕیارەکە، کاژێر 8:30 بەیانی تاوەکو 4:00ی ئێوارە گەشتیاران دەبێت بڕی 5 یۆرۆ ( 5.45) دۆلار بدەن بۆ ئەوەی بچەنە نێو سەنتەری شارەکە.
 
چەندین ساڵە بەرپرسانی ئیتاڵیا لەسەر ئەوە گفتوگۆ دەکەن کە چۆن ئەو رێژە زۆرەی گەشتیاران بۆ شارەکە رێکبخەن.
 
پێشتر چەندین جار حکومەتی ئیتاڵیا دژی ئەو یاسایە وەستابووەوە کە تێیدا چوونە نێو شاری ڤێنس بکرێت بە بلیت، بە هۆکاری ئەوەی دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەی گەشتیاران بەشێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە. 
 
ڤێنس دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی ئیتاڵیا و پایتەختی هەرێمی ڤێنیتۆیە، شارەکە لەسەر کۆمەڵە دوورگەیەک بونیادنراوە کە ژمارەیان 126 دوورگەی بچووکە و بە 472 پرد پێکەوە بەستراونەتەوە. 261 هەزار کەس لەو شارە دەژین و ساڵانە زیاتر لە 20 ملیۆن گەشتیار سەردانی دەکەن.
 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی لەگەڵ مارک کارنێ، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەندا. وێنە: AFP

ترەمپ: راگەیێندراوێکی زۆر گرنگم دەبێت پێش سەردانەکەم بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند، بەهۆی زنجیرە هێرشەکانیانەوە بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن، ئەو گرووپەیان لاواز کردووە و "حووسییەکان رازی بوون بەوەی هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان رابگرن." هاوکات دەشڵێت، پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "راگەیێندراوێکی گرنگ"ی دەبێت