سەرۆکی کۆریای باشوور ئازاد کرا

07-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی دادگە فەرمانی دەستگیرکردنی هەڵوەشاندەوە، سەرۆکی کۆریای باشوور ئەمڕۆ ئازاد کرا.
 
رۆژی هەینی 7ـی ئاداری 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باشوور رایگەیاند، دادگەی ناوەندی سیئۆل بڕیاری دەستگیرکردنی یوون سووک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشووری هەڵوەشاندووەتەوە. 
 
دادگەکە لەبارەی بڕیارەکەوە دەڵێت، "بۆ دڵنیابوون لە روونی رێکارەکان و نەهێشتنی هەر گومانێک سەبارەت بە یاساییبوونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە، گونجاوە بڕیار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی سەرۆک بدرێت."
 
لە مانگی رابردووەوە تیمی یاسایی سەرۆکی کۆریای باشوور داواکارییان بۆ ئازادکردنی یوون سووک پێشکێش کردووە. 
 
تیمەکە ستایشی بڕیارەکەی دادگەی سیئۆلی کرد و لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "یاسا لە کۆریای باشوور هێشتا زیندووە."
 
سەرۆکی کۆریای باشوور لە رۆژی 15ـی مانگی رابردووەوە دەستگیرکراوە. 
 
بۆچی دەستگیر کرابوو؟
 
رۆژی سێشەممە 03-12-2024، سەرۆکی کۆریای باشوور باری لەناکاوی لە وڵاتەکە راگەیاند، دەسەڵاتی مەدەنی هەڵپەسارد و دەسەڵاتی سەربازی خستەکار. هەروەها سەرجەم چالاکییە سیاسییەکانی وڵاتەکەی قەدەخە کرد و گوتیشی، میدیا و بڵاوکراوەکان دەبێت لەژێر کۆنتڕۆڵی سەربازیدا بن.
 
بڕیارەکە ناڕەزاییێکی زۆری لێکەوتەوە، ئەندامانی پەرلەمان لە باڵەخانەی پەرلەمان کۆبوونەوە و پاش تەنیا شەش کاژێر هەنگاوەکەی سەرۆکیان رەتکردەوە.
 
لەکاتی راگەیاندنی بڕیاری رەتکردنەوەکەی پەرلەمان، سەرۆکی کۆریای باشوور لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بە پشتگیریکردنی کۆریای باکوور و هەوڵدان بۆ کودەتا تۆمەتبار کرد.
 
تێکچوونی دۆخی کۆریای باشوور، لەدوای ئەوە دێت پارتی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە (پارتی هێزی گەلی کۆریای باشوور) کە سەرۆکی کۆریای باشووریش سەر بە پارتەکەیە، لەگەڵ بە‌هێزترین پارتی ئۆپۆزیسیۆن (پارتی دیموکراتی کۆریای باشوور)، لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2025ـی وڵاتەکە بووە کێشەیان و سەرۆکی کۆریای باشوور، لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی بەوە تۆمەتبار کرد، دەیانەوێت بە کەمکردنەوەی بودجە، وڵاتەکە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی کۆریای باکوور لاواز بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ئۆتۆمبێلەی رووداوەکەی ناوەتەوە.

لە پایتەختی دانیمارک ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو کۆمەڵێک خەڵکدا کرد

لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو کۆمەڵێک خەڵکدا کرد و چەند کەسێکی بریندارکرد. پۆلیس دەڵێت، رووداوەکە بە ئەنقەست نەبووە و شوفێرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە.