مووچە بەشێکی پیاوانی چینی دەکاتە پیاوی ماڵەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
پیاوێکی چینی منداڵەکەی هەڵگرتووە.
پیاوێکی چینی منداڵەکەی هەڵگرتووە.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

چێن هۆلینگ دانیشتووی شەنگەهایە. ئەو پێچەوانەی نەریتی کۆمەڵگەکەی، وەکو پیاوانی دیکە لە دەرەوە کار ناکات. بەڵکو تەواوی کاتەکانی لە ماڵەوە بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی تەرخان کردووە. 
 
چێن هۆڵینگ لەو بارەیەوە دەڵێت: "من دەمەوێت ببمە هاوڕێیەکی باشی منداڵەکانم، ئەوان هەموو شتێک بۆ من باس دەکەن و داوای یارمەتیم لێدەکەن. کاتێک کە من منداڵ بووم، باوکم تەنیا باوکایەتی دەکرد و بیری لەوە نەدەکردەوە کە شتێکی دیکەم بۆ بکات. بەڵام ئێستا جیاوازە، پەیوەندی نێوان من و منداڵەکانم جیاوازە".
 
هۆکاری ئەوەی بەشێک لە پیاوانی چینی لە جیاتی ژنەکانیان بوونەتە پیاوی ماڵەوە، ئەوەیە هاوژینەکانیان مووچەیەکی باشتر لەوانیان هەیە، بەشێکیشیان بۆ یارمەتیدانی هاوژینەکانیان لە کونی ماڵ نایەنە دەرەوە، هەندێکیشیان دەڵێت هەر بۆ حەزی خۆیان ئەو رێگەیەیان هەڵبژاردووە.
 
کۆمەڵەی پلاندانان لە چین دەڵێت، ساڵی رابردوو، لە هەر 100 پیاوێکی چینی، سێ تاوەکو پێنجیان، بوونەتە پیاوی ماڵەوە و خەریکی چێشتلێنان و ماڵ گسکدان و بەخێوکردنی منداڵ بوون. 
 
ماو لی، هاوژینی چێنە و دەڵێت: "ئێمە دەبێت لەگەڵ پیاوان رۆلەکانمان بگۆڕینەوە. ژنان دەبێت بچنە دەرەوە بۆ کارکردن، لەبەر ئەوەی کارکردن وادەکات کە بتوانین لەسەر پێی خۆت بوەستیت. پیاوان دەبێت بێنەوە نێو خێزانەکانیان، پیاوان زۆر سوودیان هەیە. سەرەڕای کوالێتی کارکردنیان، هەموو منداڵان پیاوان وەکو باوکێکی نایاب سەیر دەکەن، چونکە بە تامەزرۆییەوە چاودێری منداڵان دەکەن".
 
بەگوێرەی دوایین راپرسی کە لە تەممووزی ئەمساڵ ئەکادیمیای چینی بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان کردوویەتی، نزیکەی 18٪ـی پیاوانی چین ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە واز لە کارکردن لە دەرەوە بهێنن و ببنە پیاوی ماڵەوە.  
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونس.

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن لە تونس ئازاد کران

32 کۆچبەر کە زۆرینەیان هاونیشتمانى هەرێمى کوردستانن لە تونس ئازاد کران، دواى ئەوەى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئەو وڵاتەوە دەستگیر کرابوون، 14 کۆچبەرى دیکەیان کە بەندکراون، چاوەڕێى بڕیارى داواکارى گشتى ئەو وڵاتەن.