لە چیک سەگەکان هاوشێوەی مرۆڤەکان لە هۆڵەکاندا یۆگا دەکەن

26-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
سەگەکان لەگەڵ مرۆڤەکان یۆگا دەکەن
سەگەکان لەگەڵ مرۆڤەکان یۆگا دەکەن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە وڵاتی چیک، وشەی دۆگی زمانی ئینگلیزی کە بە واتای (سەگ)دێت لەگەڵ  یۆگا لێکیان داوە و ناوی وەرزشەکەیان ناوە دۆگا، مرۆڤ و سەگەکان پێکەوە یۆگا دەکەن. هەرچەندە سەگەکان لە وەرزشەکە تێناگەن و سەری لێدەر ناکەن بەڵام گڕوتینیان بە هۆڵەکە بەخشیوە. 
 
بەراورد بە پێشووتر، پیاوان و ژنان گەرمتر لە جاران یۆگا دەکەن، مارکێتا بلاهۆڤا، هاووڵاتی چیکییە لەوبارەوە دەڵێت، "هەندێک خەڵك دێن بە ئاشکرا پێمان دەڵێن، نەهاتووم یۆگا بکەم، هاتووم تەنیا سەگەکان لە باوەش بگرم. بەڵام خەڵكیشمان هەن بێگومان تەنیا بۆ وەرزش هاتوون."
 
لە هەر کۆرسێکدا، 45 خولەک سەگەکان بەنێو هۆڵی یۆگادا دەگەڕێن، پاش چارەگێک ئیدی خەڵکەکە بۆیان هەیە سەگەکان لە باوەش بگرن و بە ئارەزووی خۆیان یارییان لەگەڵدا بکەن. 
 
مارکێتا بلاهۆڤا، هاووڵاتی دیکەیە، باس لەوە دەکات کە "یەکەمجار سەگمان تێکەڵ بە یۆگاچییەکان کرد گوتمان بزانین سەردەگرێت. کاتێک بینیمان سەری گرتووە و خەڵکیش دڵیان خۆشە. سەگەکان یارییان دەکرد، ئێمەش ویستمان زیاتر پەرەی پێبدەین."
 
زۆرجار ئەوانەی یۆگا دەکەن، لەگەڵ یەکێک لە سەگەکان هۆگری یەک دەبن، داوای سەگەکە دەکەن و لەبەرامبەر بڕە پارەیەک دەیکڕن.
 
هەموو ئەمانەش بە قازانجی خاوەن هۆڵەکە شکاوەتەوە کە خەریکە ئەم دیاردەیەی دەبێتە ترێند، واتا بەنێو چیک بەتایبەتی و ئەوروپا بە گشتی بڵاودەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مایک وۆڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا. وێنە: AFP

میدیای ئەمریکا: راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و جێگرەکەی بە فەرمانی ترەمپ لە کار لادران

کەناڵی فۆکس نیووزی ئەمریکی دەڵێت، مایک واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و جێگرەکەی، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە کارەکانیان دوورخرانەوە. ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوەوە، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.