لە ئۆکراینا سێ کەس بە بۆردوومانێکی رووسیا کوژران

17-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی ئۆکراینا رایدەگەیێنن، رووسیا شاری کریڤی رییەی لە نێوەڕاستی ئۆکراینا بۆردوومان کردووە، بەو هۆیەشەوە سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
 
رۆژی هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025 سێرگی لیساک، حاکمی هەرێمی دینیپرۆپێترۆڤسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام گوتی، "هێرشێکی ئاسمانی لە کریڤی رییە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس."
 
حاکمی ئەو هەرێمەی ئۆکراینا ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا سێ کەس بە برینداری گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکان.
 
جگە لە زیانی گیانی، بە گوتەی بەرپرسانی هەرێمەکە، ژمارەیەک باڵەخانە بەهۆی هێرشەکە رووخاون و ژمارەیەکی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە.
 
دیمیتری لوبێنتس، سەرۆکی دەزگای مافی مرۆڤی ئۆکراینا رایگەیاند، هێرشەکەی رووسیا بۆ سەر نێوەندێکی پیشەسازی بووە و لە هێرشەکە بە مووشەکی بالیستی کراوە.
 
شاری کریڤی رییە 80 کیلۆمەتر لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ دوورە، پێش ئەوەی جەنگەکە دەستپێبکات ژمارەی دانیشتووانی 600 هەزار کەس بوو.
 
شوباتی 2022 جەنگی ئۆکراینا و رووسیا دەستیپێکرد. تاوەکو ئێستا رووسیا نزیکەی 20%ی خاکی ئۆکراینای کۆنتڕۆڵ کردووە. ئۆکرایناش نزیکەی 400 کیلۆمەتر دووجای لە خاکی رووسیا کۆنترۆڵ کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای رووسیا و ئێران.

رووسیا و ئێران جەخت لە پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەنەوە

سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی رووسیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیان کرد.