چین داوای راگەیاندنی ئاگربەست لە ئیسرائیل و حەماس دەکات

12-10-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نێردەی چین بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست داوا لە ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەکات، "دەستبەجێ" ئاگربەست رابگەیێنن و ئاماژە بەوەش دەکات کە پێویستە حەماس و ئیسرائیل گیانی هاووڵاتییانی سڤیل بپارێزن.
 
رۆژی چوارشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2023 وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند؛ ژای جون، نێردەی چین بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەمەل جادو، جێگری وەزیری دەرەوەی فەلەستین کردووە و نیگەرانیی چینی لە ‌هەڵگیرسانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل بەو بەرپرسە فەلەستینییە راگەیاندووە.
 
ژای جون، هەروەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بە بەرپرسانی فەلەستینی راگەیاندووە، "چین نیگەرانە لە هەڵگیرسانی شەڕەکە و تێكچوونی دۆخی مرۆیی و ئەمنیی فەلەستین. دەبێت کاری هەرە لەپێشینە راگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست و پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل بێت."
 
رۆژی 10ی ئەم مانگەش نێردەی چین بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری میسر بۆ کاروباری خاکی فەلەستین کرد و ئاماژەی بەوە کرد، چین دەیەوێت لەگەڵ میسر هاوئاهەنگی بکات بۆ ئەوەی دۆخەکە هێور بکەنەوە.
 
چین لە چەند مانگی رابردوودا هەوڵیداوە وەکو نێوەندگیر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەربکەوێت و لە ئاداری ئەمساڵیشدا توانیی نێوەندگیری لەنێوان سعودیە و ئێران بکات و پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیم جۆنگ ئوون، رێبەری کۆریای باکوور و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا. وێنە: ئەرشیڤ/ AFP

پووتین سوپاسی کیم جۆنگ ئوون دەکات لە یارمەتیدانی رووسیا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کورسک

سەرۆکی رووسیا سوپاسی سەرۆکی کۆریای باکوور دەکات لە بەرامبەر ئەوەی کە بە یارمەتیی سەربازانی وڵاتەکەی، هەرێمی کورسکی رووسی لە دەستی هێزەکانی ئۆکراینا دەرهێندراوە