پارێزەرێکی پێشووی ترەمپ بە 148 ملیۆن دۆلار سزا درا

16-12-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دادگە بڕیاریدا رودی جولیانی، پارێزەری پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە 148 ملیۆن دۆلار  سزا بدات. 
 
رۆژی هەینی 15ـی کانوونی یەکەمی 2023، دادگەی فیدراڵیی ئەمریکا لە واشنتن بڕیاریدا کە رودی جولیانی بە 148 ملیۆن دۆلار سزا بدات و تاوانەکەیشی ئەوەیە کە لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020ـی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا بانگەشەی ئەوەی کردووە دوو کارمەندی بنکەکانی هەڵبژاردن دژی دۆناڵد ترەمپ کاریان کردووە. 
 
دادگەی فیدراڵیی ئەمریکا دەڵێت، روبی فریمان و کچەکەی بەناوی شەی کە کارمەندی بنکەیەکی دەنگدان بوون لە ویلایەتی جۆرجیا، بە بڕی 73 ملیۆن دۆلار لە لایەن جولیانییەوە قەرەبوو دەکرێنەوە، ئەوەش بەهۆی "ئەو زیانەی بەر ناوبانگیان کەوتووە؛ هەروەها ئەو ئازارە دەروونییەی لەلایەن جولیانییەوە رووبەڕووی بوونەتەوە."
 
دادگە هەروەها بڕیاری دا کە جولیانی بە 73 ملیۆن دۆلار سزا بدات؛ بەوەش دادگەکە پارێزەرەکەی پێشووی ترەمپی بە 148 ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزا دا. 
 
جولیانی لە ساڵی 2020 سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆناڵد ترەمپ بوو و هەوڵی دەدا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەڵبووەشێنێتەوە. جولیانی ئەو ساڵە گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دوو کەسی تۆمەتبار کرد کە "هەوڵی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکە دەدەن" کە شەی و باوکی بوون.
 
شەی، رۆژی هەینی لەبەردەم دادگەی فیدراڵیی ئەمریکا لە واشنتن بە رۆژنامەڤانی گوت، "ساڵانی رابردوو بۆ ئێمە وێرانکەر بوو"؛ گوتیشی، "ئەمڕۆ کۆتایی رێگەکە نییە. بەردەوام دەبین لە کارکردن. جولیانی تاکە کەس نەبوو کە ئەو درۆیانەی لەبارەی ئێمە کرد و ئەوانی دیکەش دەبێت لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت."
 
جولیانی تۆمەتی ئەوەشی دراوەتە پاڵ کە هەوڵی داوە ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی 2020 لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپ بگۆرێت و تاوەکو ئێستا دادگە بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو کەیسەوە نەداوە.
 
لە دوای هەڵبژاردنی ساڵی 2020، دادگە بڕیاری دا مۆڵەتی کارکردنی جولیانی وەک پارێزەر رابگرێت.
 
لە هەڵبژاردنی ساڵی 2020دا دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن دوو بەربژێری سەرەکی بوون. دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنەکەی دۆڕاند و دوای ئەوەش داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر شەقام و ئەنجامی هەڵبژاردنەکە قبووڵ نەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوای راگەیاندنی ئاگربەست، پاکستانییەکان ئاهەنگی ئاشتی دەگێڕن. وێنە: AFP

پاکستان پابەندبوونی بە ئاگربەست راگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بڵاویکردەوە، وڵاتەکەیان پابەندی ئەو ئاگربەستەیە کە لەگەڵ هیندستان کردیان. ئەمە دوای ئەوەی نیو دێلهی، ئیسلامابادی بە پێشێلکردنی ئاگربەستەکە تۆمەتبار کردبوو.