بەشێک لە ئیسرائیلییەکان داوای رێککەوتنێکی نوێ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەکەن

17-12-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
خۆپێشاندان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان
خۆپێشاندان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەدان کەس لە دانیشتووانی شاری تەلئەڤیڤ لە ئیسرائیل کۆبوونەتەوە و داوا دەکەن حکومەت رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس بکات و ئەو بارمتانای ماون ئازاد بکرێن. هاووڵاتییەک دەڵێت، شەڕ بکەن، بەڵام دوای ئازادکردنی بارمتەکان
 
ئینات، هاووڵاتیی ئیسرائیلییە و دەڵێت، "خۆپێشاندان دەکەین لەبەرئەوەی هیچ رێککەوتنێک نییە. حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاند، هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکرێن. حکومەت گوتی، یەکەم شت کە بیری لێدەکەنەوە بارمتەکانن، بەڵام ئێستا پێناچێت وابێت."
 
رۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ناوچەی شجاعییە لە کەرتی غەززە تەقەی لە سێ بارمتە کردووە و بە هەڵە کوشتوونی. سوپای ئیسرائیل هەر زوو داوای لێبووردنی کرد و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکرد.
 
بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، 20 لەو بارمتانەی لەژێر دەستی حەماسدا بوون، گیانیان لەدەستداوە.
 
مۆتی دیرێکتۆر، هاووڵاتی ئیسرائیلییە و ئاماژە بەوە دەکات، "تاکە رێگە بۆ ئەوەی بارمتەکان بە زیندوویی ئازاد بکرێن گفتوگۆیە؛ شەڕکردن باشە، بەڵام دەتوانیت دوای ئازادکردنی بارمتەکان شەڕ بکەیت. ئێستا دەتوانیت بۆ دوو سێ ساڵ شەڕ بکەین، بەڵام سەرەتا بارمتەکان ئازاد بکەن."
 
پێشتر حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەر 240 کەسی بە بارمتە گرت، بەڵام لە ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە رۆژی 24ـی مانگی رابردوو راگەیێندرا و دوو جاریش درێژکرایەوە 105 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی ئازاد کران، بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، حەماس هێشتا 132 بارمتەی دیکەی لەلا ماوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکا بۆسەر سەنعای پایتەختی یەمەن. وێنەکە ناوەندی دەستبەسەرکردنەکەی سەعدە نییە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: AFP

حووسییەکانی یەمەن: لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆسەر ناوەندێکی دەستبەسەرکردن، 30 کەس کوژران

حووسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردووەتە سەر ناوەندێکی دەستبەسەرکردن کە تایبەت بووە بە مانەوەی کۆچبەران لە شاری سەعدەی باکووری یەمەن، لە ئەنجامدا لانیکەم 30 کەس کوژراون