سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کاتی پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی: خۆشحاڵم هاوڕێ باشەکەم دەبینمەوە

14-04-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ کۆتایی هات. سەرۆککۆماری فەرەنسا پێش پێشوازیکردن لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئیلیزێ بە رووداوی گوت، زۆر پرس هەن لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوتوێیان دەکەن و خۆشحاڵی خۆشی بە بینینەوەی نێچیرڤان بارزانی دەربڕی. 
 
رۆژی دووشەممە، 14ـی نیسانی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی ئیلیزێ وەڵامی پرسیاری ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداوی بۆ رووماڵی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن دایەوە. 
 
ئاڵا شاڵی لە ئیمانوێل ماکرۆنی پرسی: "جەنابی سەرۆک، خۆشحاڵم دەتبینم. چ پرسێکی گرنگ هەیە لەگەڵ سەرۆک بارزانی باسی بکەن؟"
 
لە وەڵامدا ئیمانوێل ماکرۆن گوتی: "خۆشحاڵم دەتبینم. مەبەستم ئەوەیە، زۆر پرس هەن بۆ ئەوەی تاوتوێ بکرێن. باوەڕم پێ بکە، دۆخی عێراق بە گشتی، لەگەڵ هەموو شتێک لە ناوچەکەدا. خۆشحاڵم جارێکی دیکە هاوڕێ باشەکەم دەبینمەوە".  
 
دواتر ئیمانوێل ماکرۆن پێشوازییەکی گەرمی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و پاشان بە ئاڵا شاڵی گوت: "دەزانم هەمیشە لێرەی". 
 
کۆشکی ئیلیزێ دەڵێت: "هەردوو سەرۆک دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ دەکەن و پابەندبوونی خۆیان بە کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەکەدا دووپات دەکەنەوە."
 
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە پاریس قسەی بۆ ئاڵا شاڵی، نێردراوی رووداو کرد و باسی لە گرنگی کۆبوونەوەی هەردوو سەرۆک کرد.
 
فەوزی هەریری گوتی: "ئەم سەردانەی پاریس لەسەر داوەتی سەرۆک ماکرۆن بووە بۆ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان. ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەیەک دیداری دیکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیا هەبوون. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، هەرێمی کورستان توانیویەتی رۆڵی گرنگی سیاسی هەبێت لە ناوچەکەدا."
 
فەوزی هەریری ئاماژەی بەوەش کرد: "جەنابی سەرۆکی هەریمی کوردستان بووەتە جێگەی متمانەی سەرۆکەکانی ناوچەکە و جیهان، کە ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان دەکەن. بۆیە دیدارەکە گرنگە و فەرەنساش بایەخ بە بۆچوونەکانی [سەرۆکی هەرێمی کوردستان] دەدات."
 
لەو کاتەوەی ماکرۆن لە ساڵی 2017 بووەتە سەرۆککۆماری فەرەنسا، لانیکەم 7 جار لە پاریس، هەولێر و بەغدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبووەتەوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.