رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

لە ریازی پایتەختی سعودیە بە یاری ئاگرین پێشوازی هەڵبژاردنی شارەکە بۆ میوانداریکردنی پێشانگەی نێودەوڵەتی جیهانی دەکرێت. وێنە: Reuters
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
نووسینگەی نێودەوڵەتیی پێشانگەکان رایدەگەیێنێت، ریازی پایتەختی سعودیە بە بەدەستهێنانی دوو لەسەر سێی دەنگەکان مافی میوانداریکردنی پێشانگەکەی بۆ ساڵی 2030 بردووەتەوە.
جگە لە ریازی پایتەختی سعودیە، شاری بوسان لە کۆریای باشوو و رۆمای ئیتاڵیا لەنێو ئەو شارانە بوون کە پاڵێوراو بوون بۆ بەدەستهێنانی مافی میوانداریکردنی پێشانگەکە.
هاوکات، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "پابەندین بە پێشکەشکردنی پێشانگەیەکی نائاسایی".
دەنگدانەکە لە نووسینگەی نێودەوڵەتیی پێشانگەکان لە پاریسی فەرەنسا کرا و لە دەنگدانەکەدا ریاز 119 دەنگی بەدەستهێنا و شاری بوسان 29 دەنگ و رۆماش 17 دەنگ.
سعودیە پێشبینی دەکات زیاتر لە 40 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهانەوە سەردانی پێشانگەکە بکەن.
پێشانگەی نێودەوڵەتی پێنج ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت و بە ملیۆنان گەشتیار سەردانی دەکەن و دوایین جاریش لە دوبەی بەڕێوەچوو، کە 24 ملیۆن گەشتیار سەردانیان کرد.
پێشانگەی داهاتووش کە بڕیارە لە ساڵی 2025 بەڕێوەبچێت، لە شاری ئۆساکای ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ