رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئۆتۆمبێلێک لە خاڵی سنووری نێوان ئەمریکا و کەنەدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پۆلیسێکی دیکەش بریندار بووە و ئێستا بەهۆی تەقینەوەکە سنووری نێوان هەردوو وڵاتەکە داخراوە.
رۆژی چوارشەممە، 22ـی تشرینی دووەمی 2023، پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ئۆتۆمبێلێک لە خاڵی سنووری نێوان ئەمریکا و کەنەدا لە شاری نیاگارا فۆڵس لە نزیک تاڤگەی نیاگارا تەقیوەتەوە."
کاتی هۆکو، حاکمی ویلایەتی نیویۆرک، کە سنووری نێوان ئەمریکا کەنەدایە لە راگەیێندراوێکدا گوتی، پۆلیسی ویلایەتی نیویۆرک بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵیی ئەمریکا لەسەر هێڵن و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە."
بەرپرسانی شاری نیاگاراش دەڵێن، ئۆتۆمبێلەکە لە کەنەداوە بەرەو ئەمریکا هاتووە و لە دووەم خاڵی پشکنینی سنوورەکەدا تەقیوەتەوە و دوای تەقینەوەکەش پۆلیس سەرجەم خاڵەکانی ئەو ناوچە سنووریەی داخستوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ