ترەمپ: بۆ پاڵپشتیکردن لە مەسک، ئۆتۆمبێلێکی تێسلا دەکڕم

11-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ترەمپ رایدەگەیێنێت، بۆ پاڵپشتیکردن لە ئیلۆن مەسک، وەزیری وەزارەتی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا، ئۆتۆمبێلێکی تێسلا دەكڕێت.
 
رۆژی سێشەممە 11ی ئاداری 2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس نووسی، "مەسک کارێکی باش بۆ پاڵپشتیکردنی کۆمارییەکان، پارێزگارەکان و ئەمریکییەکان دەکات."
 
ترەمپ دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، مەسکی وەکو وەزیری وەزارەتی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا دیاریکرد و دەسەڵاتی کەمکردنەوەی خەرجییە فیدراڵییەکانی پێداوە.
 
هەڵمەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەتی کارامەیی ئەمریکا رووبەڕووی رەخنەی بەشێک لە ئەمریکییەکان بووەتەوە و دادگە و بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس تێبینییان هەیە لەسەری؛ ئەمەش کاریگەریی لەسەر ناوبانگی کۆمپانیاکانی تێسلای مەسک دروستکردووە، فرۆشی ئۆتۆمبێلەکە لە ئەورووپا کەمبووەتەوە و لە بازاڕی بۆرسەش پشکی کۆمپانیاکە دابەزیوە.
 
لەبارەی بایکۆتکردنی کۆمپانیای تێسلا ترەمپ دەڵێت، "چالاکڤانە چەپڕەوە توودنئاژۆکان" وەکو هەمیشە هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی نایاسایی بایکۆتی تێسلا بکەن، بۆئەوەی زیان بە مەسک و کۆمپانیاکانی بگەیێنن.
 
مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، کە خۆی خاوەندارێتیی دەکات، سوپاسی ترەمپی کرد.
 
مانگی رابردوو، ئیدارەی ترەمپ دەستەوارەیەکی پێشکێشی سەرجەم فەرمانبەرە فیدراڵییەکانی ئەمریکا کرد و تێیدا رایگەیاند، "هەر کەسێک دەست لە کارەکەی بکێشێتەوە، 8 مووچە وەردەگرێت،" ئەمەش وەکو هەوڵێکی ئیدارەی ترەمپە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران و بارسووککردنی بودجە.
 
 
لەدوای ئەو بڕیارەوە، نزیکەی 75 هەزار فەرمانبەری فیدراڵی دەستەوارەکەی ترەمپیان قبووڵ کردووە و دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، کە دەکاتە 3.75%ی ژمارەی فەرمانبەرانی فیدراڵیی ئەمریکا.
 
دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە خەرجیی دامەزراوە تەندروستییەکان بە رێژەی 10% کەم بکاتەوە و لەو رێگەیەوە چوار ملیار دۆلار لە خەرجییەکان بگەڕێنێتەوە.
 
لە رێگەی داخستنی ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتیشەوە، ترەمپ بەنیازە ساڵانە زیاتر لە 70 ملیار دۆلار لە خەرجییەکانی حکومەتی ئەمریکا کەم بکاتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، دەبێت لە سووریا دەنگی هەمووان ببیسترێت.

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: فیدراڵی یان هەر سیستمێکی دیکە بڕیاری گەلی سووریایە

بابەتی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لەم رۆژانەدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بووەتە جێگەی سەرنج و وەک بابەتێکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. هێشتا چارەنووسی رۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانی دیکەی وەک دروز عەلەوییەکان دیار نییە، بەڵام کورد داوای ئۆتۆنۆمی دەکات.