کۆمپانیایەکی هیندی وەکو "ئەرکێکی رەوشتی" چیدی جلوبەرگ بۆ پۆلیسی ئیسرائیل دروستناکات

20-10-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیایەکی دروستکردنی جلوبەرگ لە هیندستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی شەڕی غەززەوە فرۆشتنی جلوبەرگییان بە پۆلیسی ئیسرائیل راگرتووە و دەشڵێت، کە بڕیارێکی "ئەخلاقیانە"ـیان داوە.
 
رۆژی هەینی، 20ـی تشرینی یەکەمی 2023، کۆمپانیای ماریان ئەپارێل کە کۆمپانیایەکی هیندییە، رایگەیاند لە ساڵی 2015ـەوە رۆژانە 100 هەزار پارچە جلوبەرگیان بۆ پۆلیسی ئیسرائیل دروستکردووە، بەڵام ئێستا بڕیاریانداوە چیدیکە جلوبەرگ بۆ پۆلیسی ئیسرائیل دروست نەکەن. 
 
بەرپرسانی کۆمپانیاکە بڕیارەکەیان بە "ئەرکێکی رەوشتی" ناوبردووە و هۆکارەکەیشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە "ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەکی غەززە و خەڵکی بێتاوانی کوشتووە".
 
کۆمپانیاکە کە زیاتر لە هەزار و 500 کارمەندی هەیە و جلوبەرگی فەرمی بۆ سوپای فیلیپین و سعودیەش دروستدەکات، ئاماژە بەوە دەکات لە کانوونی یەکەمی ئەم ساڵ گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل تەواو دەبێت و ئامادەنین گرێبەستەکەیان نوێ بکەنەوە. 
 
ئێوارەی سێشەممە، 17-10-2023، تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەبی ( مەعمەدانی) لە ناوەندی غەززە بۆردوومانکردووە و بەو هۆیەوە 500 کەس گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئیسرائیل رەتیدەکاتەوە ئەو هێرشەی کردبێت و خستییە پاڵ بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی.
 
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی دوای هێرشەکە رایگەیاند: "زایۆنییە دوژمنەکان هەوڵی تەواو دەدەن لە رێگەی درۆکردن و راکێشانی پەنجەی تۆمەتەوە بە ئاراستەی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی، بەرپرسیارێتیی خۆیان لەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەییە دووربخەنەوە". 
 
بەیانی رۆژی شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند، ئیسرائیلش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێرە ئاسنینەکانی"ی راگەیاند. 
 
بەپێی دوایین ئاماری تەندروستیی فەلەستین، تاوەکو ئێستا چوار هەزار فەلەستینی کوژراون و زیاتر لە 12 هەزاریش بریندارن. بەرپرسانی ئیسرائیلیش رایانگەیاندووە بەهۆی تۆپباران و مووشەکەکانی حەماسەوە، هەزار و 403 کەس کوژراون و نزیکەی 4 هەزار و 900 کەسیش بریندارن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێشوو خەون بەوەوە دەبینێت رۆژێک وەکو فڕۆکەوان بگەڕێتەوە کوردستان و لە هێلێکی ئاسمانیی کوردستانی کار بکات.

لە خەونەوە بۆ ئاسمان؛ کچە کوردێکی بەریتانیا دەبێتە فڕۆکەوان و سنووری 45 وڵات دەبڕێت

کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵی دانیشتووی بەریتانیا بڕوانامەی فڕۆکەوانیی تایبەت بە فڕۆکەی گەورە بەدەستدەهێنێت و لە ماوەی ساڵێکدا وەکو فڕۆکەوانی فڕۆکەی بۆوینگی گەورە گەشت بۆ نزیکەی 45 وڵات دەکات.