وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: دەبێت گرووپە کوردییەکان لە سووریا لە چەک دابماڵدرێن

21-12-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، "دەبێت گرووپە کوردییەکان لە سووریا" لە چەک دابماڵدرێن و تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی داهاتووی سووریا بکرێن.
 
ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە ئەنقەرە گوتی، "ئاسایش، بەتایبەت بۆ کوردەکان، بۆ داهاتوویەکی پڕ لە ئاسایش و ئازادی بۆ سووریا گرنگە. ئەمڕۆ روونم کردەوە کە نابێت بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان (لەگەڵ تورکیا) بە زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ کوردەکان لە سووریا بکەونە مەترسییەوە". 
 
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی، "گرووپە کوردییەکان دەبێت لە چەک دابماڵدرێن و تێکەڵ بە پێکهاتەی ئاسایشی نیشتیمانی بکرێن."
 
بێربۆک باسی لە دۆخی منبجیش کرد و گوتی، "هەزاران کورد لە منبج و ناوچەکانی دیکە بەهۆی ترسیان لە روودانی تووندووتیژییەکی نوێ هەڵدێن."
 
وەزیرە ئەڵمانییەکە تێگەیشتنی خۆی لەبارەی نیگەرانییە ئەمنییە "رەواکان"ـی تورکیا دەربڕی و گوتی، "نابێت باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ببێتە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا"؛ هۆشداریشیدا لەوەی کە نابێت رێگە بە گرووپە جیهادییەکان بدرێت پێگەی خۆیان لە سووریا بەهێز بکەنەوە. 
 
لە دوای رووخانی دەسەڵاتی ئەسەد، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە زیادکرد و شەڕڤانان لە چەند شوێنێک کشانەوە.
 
یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە پێکهێنەری سەرەکیی هەسەدەیە، لەلایەن ئەنقەرەوە بە لقێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دادەنرێت.
 
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، ئەگەر لەگەڵ تورکیا بگەنە رێککەوتنی وەستاندنی شەڕ، ئەوا شەڕڤانانی دەرەوەی سووریا و رۆژئاوای کوردستان، سووریا جێدێڵن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا. وێنە: SCOTT OLSON / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات: باجی پشتیوانیی حووسییەکان دەدەن

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، 1ـی ئایار، لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، نووسیویەتی "پەیام بۆ ئێران: ئێمە پشتیوانیی کوشندەی ئێوە بۆ حووسییەکان دەبینین. بە تەواوی دەزانین ئێوە چی دەکەن. ئێوە زۆر باش دەزانن توانای سەربازیی ئەمریکا چییە، ئەوا ئێوە ئاگادار کرانەوە و باجەکەشی دەدەن؛ لە کات و شوێنی دیاریکراوی خۆماندا."