بایدن و شی جین پینگ لە ئەمریکا کۆبوونەوە

15-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین لە سانفڕانسیسکۆی ئەمریکا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا پرسی سەربازی، بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و ژیری دەستکرد تاوتوێ دەکەن.
 
کۆبوونەوەکە رۆژی چوارشەممە، 15-11-2023، لە پەراوێزی کۆنفڕانسی هاوئاهەنگی ئابووری وڵاتانی ئاسیا - زەریای هێمن دەکرێت، لانیکەم چوار کاژێر دەخایەنێت و چاوەڕوان دەکرێت باس لە کێشەی تایوان، جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل، شەڕی ئۆکراینا و رووسیا و پرسی کۆریای باکوور بکرێت.
 
رۆژی چوارشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2023، بایدن پێش بەڕێکەوتن بۆ شوێنی کۆبوونەوەکە لە سانفڕانسیسکۆ بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئێمە نامانەوێت خۆمان لە چین جیا بکەینەوە، ئەوەی ئێمە هەوڵی بۆ دەدەین ئەوەیە کە پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر بگۆڕین."
 
جۆن کێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا دەربارەی کۆبوونەوەی بایدن لەگەڵ هاوتا چینییەکەی گوتی، "ئێمە ناترسین، هەروەها نابێت بترسین، وەک نەتەوەیەکی متمانەپێکراو لە بەشداریکردنی دیبلۆماسی لەسەر ئەو رێگایانەی کە دەتوانین هاوئاهەنگی لەگەڵ چین بکەین لەسەر بابەتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، وزەی پاک و تەکنەلۆژیا."
 
وەزارەتی دەرەوەی چین راگەیێدراوێکی دەربارەی کۆبوونەوەکەی هەردوو سەرۆک بڵاوکردەوە و تێیدا گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندی قووڵی هەردوولا و پرسەکانی ئاشتی جیهانی دەکرێت."
 
چین و ئەمریکا دوو رکابەری گەورەی بازرگانیی جیهانین و هەردوولا بەردەوام لەسەر پرسی تایوان مشتومڕیانە.
 
دوایین گرژیی نێوان چین و ئەمریکا، بابەتی سەردانەکەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە بۆ تایوان؛ خاکێک کە حکومەتی چین بە خاکی خۆی دەزانێت و پێشتریش رایگەیاندووە کە "ئەگەر بە زەبری هێزیش بێت" رۆژێک هەر دەیگەڕێنێتەوە سەر خاکەکەی، ئەوەش لەکاتێکدایە کە تایوان حکومەت و سیستمی خۆبەڕێوەبەری خۆی هەیە.

پێشوازی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە شی جین پینگ، سەرۆکی چین

وێنەیەکی بایدن لە کاتی کۆبوونەوەکە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ رەتیدەکاتەوە خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی بەربژێر بکاتەوە

سەرۆکی ئەمریکا گومانی لەبارەی رێککەوتنی رووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاگربەست هەیە و دەڵێت، هەرچەندە شتی ئەرێنیش روودەدەن، بەڵام دەکرێت "رێککەوتنەکە نەکرێت." لەبارەی دووبارە خۆبەربژێرکردنەوەشی دەڵێت، پلانی ئەوەی نییە جارێکی دیکە رکابەرێتی بکاتەوە.