ئیتاڵیا 49 پەناخوازی دیکەی رەوانەی ئەلبانیا کرد

26-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی ئیتاڵیا رایدەگەیێنن، دەستیان بە ناردنی کۆچبەران بۆ ئەلبانیا کردووەتەوە و بە کەشتییەکی سەربازی 49 پەناخوازیان رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، کەشتییەکی سەربازی بە 49 پەناخوازەەوە بەرەو ئەلبانیا بەڕێکەوتووە. 
 
لەبارەی ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەوە، وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا دەڵێت، زۆربەیان خەڵکی میسر و بەنگلادیشن. 
 
وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا ئاماژە بەوەش دەکات، هەموو ئەو پەناخوازانەی رەوانەی ئەلبانیا کراون گەنجن و لە دۆخێکی زۆر باشی دەروونی و جەستەییدان و هەموو مەرجەکانی رەوانەکردنی ئەلبانیایان تێدا بووە. 
 
حکومەتی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا دوو نێوەندی جێگیکردنی پەناخوازانی لە ئەلبانیا کردووەتەوە و ئەو پەناخوازانەشی کە مافی مانەوەیان لە ئیتاڵیا رەتدەکرێتەوە، رەوانەی ئەو وڵاتە دەکرێن. 
 
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوانیان، ئەلبانیا بۆ ماوەی پێنج ساڵ ساڵانە 36 هەزار کۆچبەر لە ئیتاڵیا وەردەگرێت و لە کەمپ دەیانهێڵێتەوە. خەرجیی دروستکردنی کەمپەکان و پاشان بەڕێوەبردنیان لە ئەستۆی ئیتاڵیایە، کە پێشبینی دەکرێت ساڵانە سەرووی 215 ملیۆن یۆرۆ بێت.
 
کۆچبەرەکان لەوێ دەمێننەوە تاوەکو سەیری کەیسەکەیان دەکرێت؛ لەسەر ئەو بنچینەیە یان دەگەڕێندرێنەوە ئیتاڵیا یان رەوانەی وڵاتی خۆیان دەکرێنەوە.
 
ئەوە دووەم کۆمەڵەی کۆچبەرانە ئیتاڵیا رەوانەی ئەلبانیایان دەکات و لە ئۆکتۆبەری رابردووش 16 پەناخوازی رەوانەی ئەو وڵاتە کرد، بەڵام لەوکاتەوە بەهۆی دروستبوونی بەربەستی یاسایی لەنێوخۆی ئیتاڵیا پڕۆسەکە راگیرا. 
 
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئیتاڵیا، ساڵی رابردوو، 66 هەزار و 317 کۆچبەر و پەناخواز روویان لەو وڵاتە کردووە. ژمارەکە بەراورد بە پێرار 60٪ کەمیکردووە، چونکە لەو ساڵەدا 157 هەزار و 651 کۆچبەر و پەناخواز روویان لەو وڵاتە کردبوو. 
 
بەشێکی زۆری ئەوانەی روو لە ئیتاڵیا دەکەن خەڵکی بەنگلادیشن و بەدوایدا سووریا و تونس دێن. 
 
 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جۆری ئەو فڕۆکەیەی قەتەر بڕیارە بیداتە ترەمپ

قەتەر "کۆشکی فڕیو" بە دیاری دەداتە ترەمپ

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خۆی بۆ قبووڵکردنی دیارییەکی زۆر گرانبەها ئامادە دەکات. دیارییەکە فڕۆکەیەکی جۆری بۆینگ 747-8ـە کە پێی دەگوترێت "کۆشکی فڕیو".