لە ئیکوادۆر سەرۆکی باندێکی مادەی هۆشبەر هەڵدێت و باری نائاسایی رادەگەیێندرێت

09-01-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئیکوادۆر دوای ئەوەی سەرۆکی باندێکی مادەی هۆشبەر و تاوانکاریی سزادراو لە گرتووخانە "رایکرد،" باری نائاسایی و قەدەخەی هاتووچۆ لە شەوان راگەیێندرا.
 
ئەدۆلفۆ ماسیاس ڤیلامار، کە بە "فیتۆ" ناسراوە، سەرۆکی باندێکی بەهێزی مادەی هۆشبەر و تاوانکارییە بە ناوی 'لۆس چۆنێرۆس،' کە تۆمەتبارە بەوەی لە چەند مانگی رابردوودا لەپشت بەشێک لە شەڕ و ئاژاوەکانی نێو زیندانەکانەوە بووبێت.
 
لەدوای ئەوەی باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیێندرا، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و هاتووچۆی شەوانەش قەدەخە دەکرێت.
 
"فیتۆ" تۆمەتبارێکی بەنێوبانگە و تۆمەتبارە بەوەی دەستی لە کوشتنی فێرناندۆ ڤیلاڤیسینسۆی بەربژێری سەرۆکایەتی لە ساڵی 2023دا هەبووبێت.
 
جگە لەو تاوانەش، فیتۆ بەهۆی چەند تۆمەتێکی دیکە، دادگە 34 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاندبوو. دانیاڵ نۆبوا، سەرۆکی ئیکوادۆر لەو بارەیەوە گوتی، "ئەم گرووپە تیرۆریستییەی مادەی هۆشبەر بەنیازن ئێمە بترسێنن و پێیان وایە ئێمە خۆمان بەدەستەوە دەدەین."
 
 
نۆبوا گوتیشی، "ئێمە لەگەڵ تیرۆریستەکان گفوتوگۆ ناکەین و ئاشتی بۆ هەموو گەلی ئیکوادۆر بەرقەرار دەکەین."
 
نووسینگەی داواکاری گشتیی ئیکوادۆریش سکاڵای لەسەر بەرپرسانی زیندانەکە تۆمار کرد و بەوە تۆمەتباری کردن کە "لە هەڵاتنەکە تێوەگلاون." سیزار زاباتا، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیکوادۆر ئاماژەی بەوەش کرد، لەکاتی هەڵاتنی فیتۆ، یەکێک لە بەندکراوەکانی نێو زیندانەکەش، بێسەروشوێن بووە.
 
لۆس چۆنێرۆس باندێکی تاوانکارییە و بە گوتەی پۆلیسی ئیکوادۆر، باندەکە لە رفاندنی خەڵک، کوشتن، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر تێوەگلاوە.
 
زیندانەکانی ئیکوادۆر بەوە ناسراون کە باندەکانی تاوانکاری تێیدا باڵادەستن و ناوە ناوەش لەنێو زیندانەکان پێکدادانی نێوان باندەکان روودەدات.
 
زۆرترین بڕی کۆکاین لە جیهاندا لە ئیکوادۆر بەرهەم دەهێندرێت و لە ساڵی رابردوودا، پۆلیسی ئیکوادۆر دەستی بەسەر زیاتر لە 220 تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە.
 
لەنێوان ساڵی 2018 تاوەکو ساڵی 2021 دیاردەی کوشتن 800% لە ئیکوادۆر زیادیکردووە و لە شەش کەس بۆ هەر 100 هەزار دانیشتووانێک بەرزبووەتەوە بۆ 46 کەس، واتە لە هەر 100 هەزار کەسێک 46یان کوژراون.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی ئیکوادۆر، لە ساڵی 2021ـەوە زیاتر لە 400 زیندانی، بەهۆی شەڕ و پێکدادانی باندەکان، لەنێو زیندانەکانی ئیکوادۆردا کوژراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 رەمەزان ئەبوجەناح، ئەو وەزیرەى لیبیا لە کار دورخرایەوە. وێنە: وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکە.

دواى هاوردەکردنى دەرمانى شێرپەنجە لە عێراقەوە، وەزیرى تەندروستیى لیبیا دوورخرایەوە

وەزیرى تەندروستیی حکومەتى لیبیا لە پۆستەکەى دووخرایەوە، دواى ئەوەى کاروانێکى دەرمانى شێرپەنجەى لەعێراقەوە هاوردەکرد، سەرۆکى دەستەى نیشتمانى بەرەنگاربوونەوەى شێرپەنجەى ئەو وڵاتە دەڵێت: "فەرمانمان پێکراوە لە وڵاتانى عەرەبی و ئاسیاوە ئەو جۆرە دەرمانە هاوردە نەکەین".