ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا زیاد دەکات

20-12-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، وەکو بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش، ژمارەی سەربازەکانیان لە سووریا بۆ دوو هەزار سەرباز زیاد کردووە.
 
رۆژی پێنجشەممە 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، جەنەڕال پات رایدەر، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، "ئێستا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن."
 
لە ساڵی 2019ـەوە بەرپرسانی واشنتن دەڵێن ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان 900 سەربازە. 
 
گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتی، ئەم هێزە زیادانە بە هێزی گەڕی کاتی دادەندرێن، پاڵپشتی لە ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی داعش دەکەن... لەکاتێکدا ئەو 900 سەربازەی لەوێن لە ئەرکی درێژخایەندان.
 
لەبارەی کاتی زیادکردنی ئەو سەربازانە، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا گوتی، "لانی کەم چەند مانگێک دەبێت". 
 
واشنتن دوو هەزار و 500 سەربازیشی لە عێراق هەیە، ماوەی چەندین ساڵە هێرشی ئاسمانی و ئۆپەراسیۆنی زەوینی دژ بە داعش لە سووریا و عێراق دەکات.
 
لەوکاتەی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا رووخاوە، ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگەکانی داعش لە سووریا زیاتر کردووە. 
 
لە 8ـی ئەم مانگەوە، رۆژێک دوای ئەوەی کە دەستەی تەحریری شام کۆنتڕۆلکردنی دیمەشقی راگەیاند، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، زیاتر لە 75 پێگەی داعشییان لە سووریا کردووەتە ئامانج. 
 
رۆژی 16ـی ئەم مانگە، سێنتکۆم رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا 12 ئەندامی رێکخراوی داعشییان لەو ناوچانەی سووریا کوشتووە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا بووە.
 
لە سەرەتای ساڵی 2019، ئیدارەی ئەوکاتەی ئەمریکا شکستی داعشی راگەیاند و ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکای لە 2 هەزار سەربازەوە بۆ 900 کەمکردەوە. 
 
هێزەکانی ئەمریکا ئێستا لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، پارێزگای دێرەزووری رۆژهەڵاتی سووریا و پارێزگای حمسن لە باشووری سووریا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی هەسەدە

راپۆرتێک: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و تورکیادا گێڕا

نوێترین راپۆرتی پشکنەری گشتیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکانی تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا ئاڵنگاریی گەورەیان بۆ هەسەدە دروستکرد، بە جۆرێک هەسەدە ناچاربوو زیاتر سەرنج بخاتە سەر ئەو هێرشانە، کە ئەوە کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئەو کەمپ و زیندانانە هەبوو کە چەکدارانی داعش و کەسوکاریان تێیدا دەمێننەوە