ئۆپن ئەی ئای ئامرازێکی دیکەی گەڕان بۆ ChatGPT زیاد دەکات

03-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای ئەمریکی دەڵێت، ئامرازێکی دیکەی گەڕانی بۆ چات جی پی تی بەناوی "توێژینەوەی قووڵ" بەردەست کردووە. ئەوە لەکاتێکدایە، دیپسیکی چینی بە تێچوویەکی کەم، هاتووەتە نێو گۆڕەپانی تەکنەلۆژیای جیهانییەوە
 
رۆژی دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای لە راگەیێندراوێکدا گوتی "توێژینەوەی قووڵ، بریکاری داهاتووی ئۆپن ئەی ئایە کە دەتوانێت بەشێوەیەکی سەربەخۆ کارت بۆ بکات. ئاماژەیەکی پێ بدە، چات جی پی تی دەیدۆزێتەوە، شیکردنەوەی بۆ دەکات و سەدان سەرچاوەی ئۆنلاین کۆدەکاتەوە بۆ ئەوەی راپۆرتێکی گشتگیر ئامادە بکات." 
 
کۆمپانیا ئەمریکییەکە کە لە 2022ـەوە ئاپی ChatGPTـی خستووەتە بەردەست، رایدەگەیێنێت ئامرازە نوێیەکەیان "دەتوانێت بە چەند خولەکێک ئەو کارە بکات، کە مرۆڤ چەندین کاژێری پێویستە بۆ ئەنجامدانی." 
 
هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئۆپن ئەی ئای و سۆفت بانکی ئەمریکی، بەشێکن لەو پرۆژەیەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە بۆ ئەوەی قەبارەی وەبەرهێنان لە ژیریی دەستکرد (AI) بگەیێننە زیاتر لە 500 ملیار دۆلار لە ئەمریکا دا.
 
سام ئاڵتمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای کە لەکاتی راگەیاندنی ئامرازە نوێیەکەی کۆمپانیاکەی دا لە ژاپۆن بوو، لەبارەی ئاپی دیپسیکی چینی گوتی "مۆدێلێکی باشە، دەتوانێت کێبڕکێی جیدی بۆ تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد دروست بکات، بەڵام ئاستی تواناکانی شتێکی نوێ نییە." 
 
ئەپە چینییەکە، بە تێچوویێکی کەم و هێزێکی گەورەوە هاتووەتە نێو گۆڕەپانی تەکنەلۆجیای جیهانی و، بووەتە کێبڕکێکارێک لەسەر پێشەنگبوون و باڵادەستیی چات جی پی تی و گووگڵ جێمنای.
 
نەهەنگە شینەکە، 27ـی کانوونی دووەم دوایین وەشانی خۆی بە ناوی R1 خستەڕوو، کە دەتوانێت لە زۆر بواردا خێراتر و وردتر لە چات جی پی تی و ئەپە ئەمریکییەکانی دیکە وەڵام بداتەوە. لەو رۆژەدا بازاڕی تەکنەلۆجیای ئەمریکا گورزێکی گەورەی بەرکەوت و نزیکەی یەک تریلیۆن دۆلار لە بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکانی هاردوێر و سۆفتوێری ئەمریکا دابەزی. 
 
هەر دوای راگەیاندنی، ئەپە چینییەکە لە ئەمریکا و بەریتانیا بووە یەکەمینی ئەپستۆر و گووگڵ پلەی، کە زۆترین جار دابەزێندراوە.  
 
زیادبوونی خێرای بەکارهێنەرانی دیپسیک نیگەرانیی بەرپرسانی ئەمریکای لێکەوتووەتەوە کە گومانیان هەیە لە لایەن حکومەتی چینەوە بۆ سیخوڕیکردن بەکاربهێنرێت. 
 
هێزی دەریایی ئەمریکا 24ـی کانوونی دووەم، لەبەر هەمان نیگەرانی، ئەپەکەی لە ئەندامانی خۆی قەدەخەکرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتەکە لە کۆنفرانسی پارتەکان لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا گیراوە. وێنە: AFP

هەواڵگریی ئەڵمانیا پارتی 'AfD' وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ ناساند

دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا پارتی "AfD" وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ دەستنیشان کرد، کە دوای کریستیانەکان خاوەن زۆرترین کورسیی پەرلەمانن. ئەمەش دەسەڵاتێکی زیاتر دەداتە دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی حیزبەکە.