کوردستان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئانیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە بەرامبەر سەرەخۆشیی نێچیرڤان بارزانی لە کەسوکاری مردووانی ئاگرەکەی پارێزگای بۆڵو و دەربڕینی هاوسۆزی بۆ خەڵک و حکومەتی تورکیا، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
رۆژی سێشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس وەڵامی پۆستێکی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی دایەوە.
پۆستەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیکردن بوو لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانەی لە رووداوی ئاگرەکەی پارێزگای بۆڵو گیانیان لەدەستداوە، دەربڕینی هاوسۆزیش بوو بۆ خەڵک و حکومەتی تورکیا لەم ساتەدا.
ئانیل بۆرا لە وەڵامی پۆستەکەی نێچیرڤان بارزانی نووسیویەتی، "زۆر سوپاس بەڕێز سەرۆک."
ئێوارەی ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی ئاگرەکەی بۆڵۆی تورکیا نووسی، "ئاگرە تراژیدییەکەی هۆتێلەکەی بۆڵۆی تورکیا خەمباری کردم."
نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری مردووانی ئاگرەکە دەربڕی و گوتی: "بیرم لای قوربانییەکان، کەسوکاریان و خەڵکی تورکیایە لەم کاتە سەختەدا."
بەیانیی ئەمڕۆ بە هۆکارێكی نادیار ئاگر لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلێکی گەشتیاریی پارێزگای بۆڵوی تورکیا کەوتەوە.
هۆتێلەکە لە ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفری کارتاڵکایایە کە دەکەوێتە چیای کۆرۆغڵو.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئاگرەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 76 کەس و برینداربوونی 41 کەسی دیکە.
بە گوتەی پارێزگاری بۆڵو، 234 میوان لە هۆتێلەکەدا بوون، ئاگرەکە کاژێر 3:30 خولەکی بەرەبەیان کەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە خواردنگەوە دەستیپێکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ