محەممەد بن سەلمان و ئیبراهیم رەئیسی دۆخی فەلەستینیان تاوتوێ کرد

12-10-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شازادەی جێنشینی سعودیە و سەرۆکی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسیان تاوتوێ کرد.
 
رۆژی پێنجشەممە 12ی تشرینی یەکەمی 2023 ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سعودیە بڵاویکردەوە کە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشتووە و هەردوو سەرکردەکە دۆخی فەلەستین و ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.
 
میدیای فەرمیی سعودیە ئاماژە بەوە دەکات، محەممەد بن سەلمان لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی باسی لە هەڵوێستی سعودیە کردووە و رایگەیاندووە، سعودیە پاڵپشتی لە پرسی فەلەستین دەکات، "محەممەد بن سەلمان بە رەئیسیی راگەیاندووە لەگەڵ لایەنە هەرێمییەکان و نێودەوڵەتییەکان قسە دەکات بۆئەوەی کۆتایی بەو دۆخە بهێنن."
 
میدیای فەرمیی ئێرانیش دەڵێت، "هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی پێویستیی کۆتاییهێنان بە تاوانی جەنگ دژی فەلەستین کردووە."
 
ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە بزووتنەوەی حەماس کردووە، بەڵام رەتیدەکاتەوە ئاگاداری هێرشەکەی 7ی ئەم مانگەی سەر ئیسرائیل بێت.
 
هەرچی پەیوەندیی بە نێوان سعودیە و ئیسرائیلەوە هەیە، بە گوتەی بەرپرسانی کۆشکی سپی، لە چەند مانگی رابردوودا بەرەو دروستکردنی پەیوەندی هەنگاویان ناوە.
 
لە چەند هەفتەی رابردوودا محەممە بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چەند جارێک ئاماژەیان بەوە کرد نزیکن لەوەی بگەنە رێککەوتن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکانیان.
 
ئێران و سعودیە لە 10ـی ئاداری ئەمساڵدا بە نێوەندگیریی چین لە پەکینی پایتەختی ئەو وڵاتە رێککەوتن لەسەر ئەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دەستپێبکەنەوە و کۆنسوڵخانە و باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە و دەست بە کارکردن بە رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوانیان بکەن کە لە ساڵی 2001ـەوە واژۆ کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان. وێنە: AFP

سوودانی و ئەردۆغان جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە فرە رەهەندەکان دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە سەرۆکایەتیی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژی باڵای تورکیا- عێراق کرد. لە کۆنفرانسێکی رۆژنەماڤانیی هاوبەشدا بە بایەخەوە باسیان لە پەرەدانی زیاتر بە پەیوەندییە فرە رەهەندەکانیان کرد.