کۆشکە بچووکەکانی فرانکفۆرت بوونەتە لانەی دەوڵەمەند و هەژارانی شارەکە

13-04-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
 کەسانی هەژار و دەوڵەمەند سەردانی کۆشکەکان دەکەن.
کەسانی هەژار و دەوڵەمەند سەردانی کۆشکەکان دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بە تاوەرە بەرز و هەوربڕەکانی دەناسرێت؛ بەڵام لەژێر ئەو تاوەرانەدا شوێنێک هەیە دەوڵەمەند و هەژار لە یەک نزیک دەکاتەوە، ئەویش کۆشکە بچووکەکانن. 
 
هۆبێرت گلۆس، رێبەری گەشتیاری کۆشکەکانە و دەڵێت، "کۆشکەکان خاڵی کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانن. خەڵک دەتوانن کاتەکانیان بەهێمنی لێرە بەسەرببەن. بێ ئەم شوێنانە، شار شتێک لە رووی مرۆییەوە لەدەست دەدات."
 
کۆشکە بچووکەکان پێیان دەگوترێت، "ماڵی ئاوی"، چونکە لە سەدەی نۆزەدەدا شوێنی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بوون.
 
ئێستا کۆشکەکان گۆڕاون؛ بیرە، جگەرە، شیرینی، قاوە و رۆژنامە پێشکێشی خەڵک دەکەن. 
 
پێشتر 800 کۆشکی لەم شێوەیە لە فرانکفۆرت هەبوون، بەڵام باڵەخانەی نوێ وایکردووە ژمارەیان بەرەو کەمبوونەوە بچێت و ئێستا 300 دانەیان ماون، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەشدا بایەخیان لای خەڵکی ماوە. 
 
یۆهانا نایدڵ، دانیشتووی شارەکەیە و خانەنەشین بووە و دەڵێت، "ئەمە شوێنێکە بۆ کۆبوونەوەی دۆستانە. تەنانەت ئەو کەسانەی پارەیەکی ئەوتۆشیان نییە دەتوانن بێنە ئێرە و کاتەکانیان بەسەر ببەن."
 
14 ملیاردێر و 102 هەزار ملیۆنێر لە فرانکفۆرت دەژین و رێژەی هەژاریش لە شارەکەدا ا نزیکەی 15٪ـیە، بەڵام هەردوو چینەکە بەبێ جیاوازی سەردانی کۆشکە بچووکەکانی شارەکە دەکەن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە