ئیسرائیل هێرشی کردە سەر حەلەب و ئیدلبی سووریا

09-11-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر دەوروبەری هەردوو شارەکانی حەلەب و ئیدلب. سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا دەڵێن، لە ئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک سەربازی سوپای سووریا بریندار بوون.
 
رۆژی شەممە 9ی تشرینی دووەمی 2024، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی هێرشەکەی سوپای ئیسرائیل گوتی، "نزیک کاژێر 00:45 خولەکی بەرەبەیانی، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی شەڕەنگێزانەی ئەنجامدا."
 
میدیای فەرمیی سووریا دەڵێت، ئیسرائیل "ژمارەیەک شوێنی لە دەوروبەری شارەکانی حەلەب و ئیدلب بە ئامانج گرتووە."
 
سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا دەڵێن، ئەو دوو شوێنە بارەگای سوپای پاسدارانی ئێران و هێزە چەکدارەکانی نزیکی لێیە.
 
سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا ئاماژە بەوەش دەکەن، هێرشەکە بووەتە هۆی ئەوەی "ژمارەیەک سەرباز بریندار ببن."
 
لەو کاتەوەی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵی 2011 دەستیپێکردووە، ئیسرائیل سەتان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا.
 
لە ئەیلوولی ئەم ساڵەوە ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر حیزبوڵڵای لوبنانی زیاترکردووە؛ لەو کاتەشەوە هێرشەکانی بۆ سەر سووریا چڕتر کردوونەتەوە.
 
ئیسرائیل بەدەگمەن قسە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر سووریا دەکات، بەڵام چەندین جار رایگەیاندووە، رێگە بە ئێران و هێزە نزیکەکانی نادات لە سوویا شوێنپێی خۆیان بەهێز بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سێنتکۆم

سێنتکۆم: لە سووریا 35 داعشمان کوشت

سێنتکۆم دەڵێت، هێزەکانیان چەند پێگەیەکی داعشیان لە سووریا کردووەتە ئامانج و 35 ئەندامی ئەو رێکخراوەیان کوشتووە. هەروەها دەڵێت، ئەم هێرشانە بۆ پەکخستنی تواناکانی رێکخراوەکەیە.