چیک باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە

03-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای مانگێک لە داخستنی، چیک باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کردەوە. 
 
رۆژی هەینی، سێـی کانوونی دووەمی 2024، یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لەکاتی کریسمسدا چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکەمان دەستپێکردەوە."
 
لەدوای دەستپێکردنی شەڕی نێوخۆی سووریا لە ساڵێ 2011، ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا باڵیۆزخانەکانیان لە سووریا داخست، لەوکاتەوە کاروبارەکانیان لەنێو باڵیۆزخانەی چیک لە دیمەشق بەڕێوەدەبرد. 
 
وەزیری دەرەوەی چیک رایگەیاند، ئەو بەشەی کە تایبەت بە جێبەجێکردنی کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەنێو باڵیۆزخانەکەیان لە کارکردن بەردەوام دەبێت. 
 
ئان لیپاڤسکی، باسی لە حکومەتی راگوزەری سووریا کرد و گوتی: "ئەو بەرپرسانەی کە حکومەتی نوێی سووریا پێکدەهێنن بەهۆی رابردوویانەوە لەنێو چەندین لیستی سزادان. بەڵام ئێستا ئەوان بەئاشكرا رایدەگەیێنن کە دەیانەوێت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ جیهاندا بچنەوە، هەروەها من پێموایە دەبێت وەڵامی ئەو بانگەوازەیان بدەینەوە بۆ نموونە بۆ ئەوەی رووسەکان لە سووریا نەهێڵین."
 
رووسیا لە ساڵی 2015 لە بەرژەوەندی ئەسەد دەستوەردانی سەربازی لە سووریا کرد. هەروەها رووسیا دوو بنکەی سەربازی لە سووریا هەیە و لەدوای رووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا هێشتا بنکەکانی لەو وڵاتە ماون. 
 
رۆژی 08-12-2024، چەکدارانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە هاوپەیمانەکانی، ر‌ژێمەکەی بەشار ئەسەدیان رووخاند، کە 24 ساڵ بوو حوکمی ئەو وڵاتەی دەکرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیار کوردە، پەیمانێری رووداو و مێنن هیوستن، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: خوازیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتین

مێنن هیوستن، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گرنگییەوە سەیری پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات و جەختیشی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە مافی کەمینەکان لە سووریا کردەوە.