حەماس دوو بارمتەی ئیسرائیلی ئازادکرد

23-10-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی رایدەگەیێنێت، دوو بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد کردووە و ئاماژە بەوەش دەکات کە هەردوو بارمتەکە لەرێگەی دەروازەی رەفەح لە میسر رادەستی رێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی کراون. 
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی تشرینی یەکەمی 2023، کەتیبەکانی عیزەدین قەسام کە باڵی بزووتنەوەی حەماسە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، "لە رێگەی نێوەندگیریی میسری و قەتەرییەوە دوو دەستگیرکراو بە ناوەکانی نوریت ئیزحاک و یۆهید لیفشیتەزمان ئازادکرد".
 
ئەو بارمتانە، وەکو کەتیبەکانی قەسام دەڵێت، "بە هۆکاری مرۆیی و نەخۆشی ئازادکراون".
 
هەردوو بارمتەکە دوو ژنی ئیسرائیلین، یۆهید لیفشیتەز تەمەنی 85 ساڵە و نوریت ئیزحاکیش تەمەنی 79 ساڵە.
 
بەگوتەی سوپای ئیسرائیل، لانیکەم 222 بارمتە و بەدیلگیران لە 7ـی ئەم مانگەوە لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس براونەتە کەرتی غەززە.
 
ئەمە دووەمین جارە لە دوای شەڕەکەوە حەماس بارمتە ئازاد بکات. رۆژی 20-10-2023، بزووتنەوەی حەماس دوو هاووڵاتی ئەمریکی ئازاد کرد کە 7ـی مانگ بردبوونی بۆ غەززە. 
 
شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە. ئەوەش دوای ئەوەی کە لە بەیانیی رۆژی شەممە، 7ی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند؛ ئیسرائیلش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی ناونراو بە "شمشێری ئاسنین"ی راگەیاند. بەڵام، دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و ژمارەیەک گرووپی چەکداری دیکەش چوونەنێو شەڕەکە.
 
بەگوێرەی بەرپرسانی تەندرووستی غەززە، نزیکەی پێنج هەزار 100 فەلەستینی لە شەڕەکە کوژراون کە نزیکەی 40٪ـیان منداڵن و زیاتر لە 15 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. بەرپرسانی ئیسرائیلش ئاماژە بەوە دەکەن، هەزار و 400 ئیسرائیلی لە شەڕەکەدا کوژراون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان. وێنە: AFP

سوودانی و ئەردۆغان جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە فرە رەهەندەکان دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە سەرۆکایەتیی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژی باڵای تورکیا- عێراق کرد. لە کۆنفرانسێکی رۆژنەماڤانیی هاوبەشدا بە بایەخەوە باسیان لە پەرەدانی زیاتر بە پەیوەندییە فرە رەهەندەکانیان کرد.