ئاماری نوێی کوژراو و برینداران لە غەززە بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل: 23000 کوژراو و 58900 بریندار

08-01-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سات بە سات ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بەرزدەبێتەوە و بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ژمارەی گیانلەدەستدان 23 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
 
رۆژی دووشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2023، تەندروستیی غەززە رایگەیاند، "تائێستا لانیکەم گیانلەدەستدانی 23 هەزار و 84 کەسمان لە شەڕەکەدا تۆمار کردووە." هەروەها 58 هەزار و 926 کەس بەهۆی هێرشەکانەوە بریندار بوون.
 
تەندروستیی غەززە ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنیا لە 24 کاژێری رابردوودا 249 کەس لە غەززە بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و 510 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
نزیکەی سێ مانگە جەنگی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل بەردەوامە. جەنگەکەش دوای ئەوە دەستیپێکرد، کە رۆژی 7ی تشرینی یەکەم حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ی دژی ئیسرائیل راگەیاند؛ ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ی راگەیاند، بەڵام دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و گرووپی جیهادی ئیسلامییش لە کەرتی غەززە چووە نێو شەڕەکە. تاوەکو ئێستاش هەوڵە نێودەوڵەتییەکان نەبوونەتە هۆی وەستاندنی جەنگەکە.
 
رۆژی 24-11-2023 ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە بە نێوەندگیریی قەتەر و میسر بۆ چوار رۆژ راگەیێندرا؛ دواتر دووجار درێژکرایەوە، جاری یەکەم 48 کاژێر و جاری دووەمیش 24 کاژێر.
 
لە ماوەی ئاگربەستە حەوت رۆژییەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماسدا 105 بارمتەی ئیسرائیلی و بیانی ئازاد کران و لە بەرامبەریشدا 240 زیندانیی فەلەستینی ئازاد کران. بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، حەماس هێشتا 137 بارمتەی دیکەی لایە.
 
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە نزیکەی حەوت هەزار چەکداری حەماسیان کوشتووە." بەگوێرەی سوپای ئیسرائیلیش، تاوەکو ئێستا حەماس 1200 کەسی لە ئیسرائیل کوشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی پێشتری بۆردوومانکردنی بەندەرێک لە سنووری شاری حودەیدەی یەمەن. وێنە: ئەرشیڤ/ 20-07-2024 - AFP

ئەمریکا و حووسییەکان لەسەر ئاگربەست رێککەوتن

بەرپرسانی عومان رایانگەیاند، ئەمریکا و حووسییەکانی یەمەن لەسەر ئاگربەست رێککەوتوون، چەکداران چیدی کەشتیی بازرگانی لە رێڕەوە ئاوییەکان ناکەنە ئامانج، لە بەرامبەریشدا ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانی دەوەستێنێت