رووداو دیجیتاڵ
لە ویلایەتی ئۆریگنی ئەمریکا نزیکەی 30 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر خۆیان پێکدا کێشا.
رۆژی پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025، پۆلیسی شاری مەڵتینۆما لە ویلایەتی ئۆریگن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسی، رووداوەکە لە شەقامی I-84 لە شاری پۆرتلاند روویداوە.
پێش ئەوەی پۆلیس ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرانەی ئاشکرا بکات کە خۆیان پێکدا کێشاوە، میدیای ئەمریکی باسی لە پێکدادانی 100 ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر دەکرد.
پۆلیسی شارەکە هۆکاری رووداوەکەی بۆ بارینی بەفر و هەڵکردنی بایەکی بەهێز گەڕاندووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، کە تیژڕەوی شۆفێرەکان هۆکارێکی دیکەی رووداوەکە بووە.
بەگوتەی پۆلیس، رووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە و هەموو شۆفێر و سەرنشینەکان سەلامەتن.
نزیکەی 7 سانتیمەر بەفر لە مەڵتینۆما کەوتووە و خێرایی با 56 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا و پۆلیس شارەکەش داوا لە خەڵک دەکات بۆ کاری پێویست نەبێت، لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ