نووسینگەی نەتەنیاهوو: چاوەڕێ دەکرێت 19ی کانوونی دووەم بارمتەکان ئازاد بکرێن

17-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، پێشبینی دەکەن رۆژی یەکشەممە 19ی کانوونی دووەم حەماس ئەو بارمتانە ئازاد بکات، کە رێککەوتنیان لەسەر کراوە.
 
رۆژی هەینی 17ی کانوونی دووەمی 2025 نووسینگەی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "بەگوێرەی رێککەوتنەکە، دوای رەزامەندیی حکومەت، بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بارمتەکان ئازاد دەکرێن."
 
سەرچاوەیەکی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، یەکەم گرووپی بارمتەکان کە ئازاد دەکرێن، بریتین لە سێ سەربازی ئیسرائیلی، کە ژنن.
 
بڕیارە حەماس بارمتەکان رادەستی تیمێک بکات کە لە قەتەرییەکان، میسرییەکان و تیمێکی خاچی سووری نێودەوڵەتی پێکهاتووە. دواتر دەگوازرێنەوە بۆ میسر و لەوێوە بەرەو ئیسرائیل بەڕێدەکرێن.
 
دوای ئەوەی بارمتەکان گەڕانەوە، ئیسرائیل بەشێک لە بەندکراوە فەلەستینییەکان ئازاد دەکات، کە رێککەوتنیان لەسەر کراوە.
 
رۆژی 15ی ئەم مانگە، ئەمریکا، قەتەر و میسر کە رۆڵی نێوەندگیر دەبینن رایانگەیاند، ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتە و بەندکراو رێککەوتن.
 
لە قۆناخی یەکەمی ئاگربەستەکەدا، حەماس 33 بارمتە ئازاد دەکات. لە بەرامبەردا، ئیسرائیل هەزار بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات، رێگە بە رۆیشتنی یارمەتیی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە دەدات و سوپاکەی لە شوێنە ستراتیژییەکان و سڤیلنشینەکان دەکشێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

محەممەد شیاع سوودانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان. وێنە: AFP

سوودانی و ئەردۆغان جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە فرە رەهەندەکان دەکەنەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە سەرۆکایەتیی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژی باڵای تورکیا- عێراق کرد. لە کۆنفرانسێکی رۆژنەماڤانیی هاوبەشدا بە بایەخەوە باسیان لە پەرەدانی زیاتر بە پەیوەندییە فرە رەهەندەکانیان کرد.