مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگرەکەی تورکیا دەکات

21-01-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە لە ئەنجامی ئاگرەکەی هۆتێلەکەی پارێزگای بۆڵۆی تورکیا گیانیان لەدەستدا. 

رۆژی سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "ئاگرە تراژیدییەکەی بۆڵوی تورکیا خەمباری کردم."
 
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە "لەم کاتە سەختەدا، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری مردووان، گەل و حکومەتی تورکیا دەکەم."
 
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگر لە نهۆمی چوارەمی هۆتێلێکی گەشتیاریی پارێزگای بۆڵوی تورکیا کەوتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا بە تەواوی هۆتێلەکەدا بڵاوبووەوە.
 
هۆتێلەکە لە ناوەندی خلیسکينەی سەر بەفری کارتاڵکایایە کە دەکەوێتە سەر لووتکەی چیای کۆرۆغڵو.
 
عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا رایگەیاند، ئاگرەکە بووەتە هۆی ئەوەی 66 کەس گیان لەدەستبدەن و 51 کەسی دیکەش بریندار بن. 
 
بە گوتەی پارێزگاری بۆڵو، 234 میوان لە هۆتێلەکەدا بوون، ئاگرەکە کاژێر 3:30 خولەکی بەرەبەیان کەوتووەتەوە، بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە خواردنگەوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە