88٪ـی ئەڵمانییەکان ترسییان لە دەستوەردانی هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان هەیە

07-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن هەڵبژاردن لە ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە دوو هەفتە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوە، بەڵام 88٪ـی دانیشتووانی ئەو وڵاتە ترسیان هەیە کە هەڵبژاردنەکە لەلایەن وڵاتانی دیکەوە دەستوەردانی تێدا بکرێت. ئەڵمانەکان؛ رووسیا، ئەمریکا و چین بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر هەڵبژاردنەکە دەزانن.
 
رۆژی سێشەممە، 7ـی شوباتی 2025، کۆمەڵەی فیدراڵی بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان و میدیای نوێ، کە کۆمەڵەیەکی دیجیتاڵی ئەڵمانیایە و بە Bitkom ناسراوە، نوێترین راپرسی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە. 
 
 راپرسییەکە لەنێوان هەزار دەنگدەری ئەڵمانیا کراوە و 88٪ـیا ترسییان هەیە لەوەی کە هێزە دەرەکییەکان لە رێگەی حکومەت، تاکەکەس و گرووپەکانەوە و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەوڵی دروستکردنی کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکە دەدەن.
 
45٪ـی ئەوانەی ترسی دەستوەردانیان لە هەڵبژاردنەکە هەیە، روووسیا بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر هەڵبژاردنەکە دادەنێن. هەروەها 42٪ـیان ئەمریکا، 26٪ـیان چین و 8٪ـیان رۆژهەڵاتی ئەورووپا بە مەترسی بۆ سەر هەڵبژاردنەکە دادەنێن. 
 
ئەو کەسانەی کە دەنگیان داوە شێوازی بڕیاردانیان لەبارەی مەترسییەکانی سەر هەڵبژاردنەکە دیاریکردووە. 82٪ـیان بە راوێژ لەگەڵ هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکانیان بڕیاریان داوە، 78٪ـی لە رێگەی تەلەڤیزیۆن و 69٪ـیشان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بڕیاریان داوە. 
 
هەروەها 80٪ـی بەشداربووانی راپرسییەکە پێیانوایە حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە دەبێت "سیاسەتی دیجیتاڵی" بکاتە کاری لەپێشینەی و کێشەی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر بکات. بۆ ئەم مەبەستەش زۆربەیان داوای دامەزراندنی وەزارەتێکی تایبەت دەکەن. 
 
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا رۆژی 23ـی شوباتی 2025 بەڕێوەدەچێت؛ 60 ملیۆن کەس مافی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنەیان هەیە و 736 ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا ناسراو بە "بوندستاگ" هەڵدەبژێرن.
 
پرسی کۆچبەری یەکێکە لە پرسە گەرمەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا. بە گوێرەی دوایین راپرسیی میدیای ئەو وڵاتە، دوو لەسەر سێی هاووڵاتییانی ئەڵمانیا پاڵپشتی تووندکردنی سنوورەکان بەرامبەر کۆچبەران و پاڵپشتی دیپۆرتکردنەوەیان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتەکە لە کۆنفرانسی پارتەکان لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا گیراوە. وێنە: AFP

هەواڵگریی ئەڵمانیا پارتی 'AfD' وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ ناساند

دەزگای هەواڵگریی ناوخۆیی ئەڵمانیا پارتی "AfD" وەکو گرووپێکی راستڕۆی تووندڕۆ دەستنیشان کرد، کە دوای کریستیانەکان خاوەن زۆرترین کورسیی پەرلەمانن. ئەمەش دەسەڵاتێکی زیاتر دەداتە دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکان بۆ چاودێریکردنی حیزبەکە.