60 کەس بەهۆی هێرشکردنە سەر فڕۆکەیەک لە داغستان دەستگیرکران

01-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
کاتی هەڵکوتانە سەر سەرنشینانەی فڕۆکەیەک لە داغستان
کاتی هەڵکوتانە سەر سەرنشینانەی فڕۆکەیەک لە داغستان
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە فڕۆکەخانەی مەکەچکەڵا لە کۆماری داغستان، کاتێک هەواڵ بڵاوبووەوە فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی لە تەلئەڤیڤەوە لە فڕۆکەخانەکە دەنیشێتەوە، چەندین کەس هێڵی ئاسایشی فڕۆکەخانەکەیان بڕی و هێرشیان کردە سەر سەرنشینانی نێو فڕۆکەکە. لە هێرشەکەدا زیاتر لە 20 سەرنشینی فڕۆکەکە برینداربوون و برینی دووانیانیشیان سەختە.
 
هێرشەکە نیگەرانیی کۆمەڵگەی جووەکانی رووسیای فیدرالیی لێکەوتەوە و هێرشەکەیان بە بڵاوکردنەوەی رق و کینە دژی جووەکان ناوبرد. شەلمایت، هاووڵاتیی جووی دانیشتووی رووسیا گوتی، "هێرشەکە زۆر جێگەی شەرمەزاری بوو و بووە هۆی ئازاردانی جووەکان؛ ئێمە نامانەوێت ئەو جۆرە دنەدانەی جووەکان دووبارە ببێتەوە و ئەوانەی کە ئەو جۆرە کارانە دەکەن بەکاردەهێندرێن و تێگەیشتنیان بۆ دۆخەکە نییە".
 
هێرشەکە نیگەرانیی بەرپرسانی کرێملنی لێکەوتەوە و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کرد و داوای کرد رێگە نەدرێت دۆخەکە لەدەست دەربچێت.
 
ترسی بەرپرسانی کرێملن لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، کە کۆماری داغستان بە قەڵای موجاهیدەکانی رووسیای فیدرال ناسراوە و بەردەوام هەوڵی جیابوونەوە لە رووسیا دەدەن. هەر زوو دوای هێرشەکە، بەرپرسانی رووسیا لەگەڵ حاکمی داغستان هاتنە سەر هێڵ و 60 لەو کەسانەی کە هێرشەکەیان کردبوو، دەستگیرکران. 
 
جۆسێف، هاووڵاتیی رووسیا گوتی، "پێموایە کە ئەوەی روویدا شتێکی زۆر خراپە و دەبێتە هۆی دابەشبوونی کۆمەڵگە؛ شتێکی باش بوو کە حکومەت دەستبەجێ کاردانەوەی هەبوو، هەروەها کۆمەڵگەی جووەکان لەگەڵ حکومەت لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەو جۆرە رووداوانە دووبارە نەبنەوە".
 
لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان چەکدارانی حەماس و ئیسرائیل لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە، ئیسرائیل بەچڕی بۆردوومانی غەززە دەکات، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی ئیسرائیل هۆشداری لە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانە و هاووڵاتییانی لە دەرەوە بدات. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی لەگەڵ مارک کارنێ، سەرۆکوەزیرانی نوێی کەندا. وێنە: AFP

ترەمپ: راگەیێندراوێکی زۆر گرنگم دەبێت پێش سەردانەکەم بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپییەوە رایگەیاند، بەهۆی زنجیرە هێرشەکانیانەوە بۆسەر حووسییەکان لە یەمەن، ئەو گرووپەیان لاواز کردووە و "حووسییەکان رازی بوون بەوەی هێرشەکانیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان رابگرن." هاوکات دەشڵێت، پێش سەردانەکەی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "راگەیێندراوێکی گرنگ"ی دەبێت