رووداو دیجیتاڵ
بەرپرسانی ئیندۆنیزیا رایانگەیاند، دوو شەمەندەفەر بە سەتان سەرنشینەوە پێکیانداداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 28 کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی هەینی 5ـی کانوونی دووەمی 2024، ئادیتا ئیراواتی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، دوو شەمەندەفەرەکە کاژێر 6:03ـی بەیانی بەکاتی ئیندۆنیزیا [کاژێر 2:03 خولەکی بەیانی بەکاتی هەولێر] لە نزیک پارێزگەی جاوای رۆژهەڵات روویداوە.
زیاتر لە 500 سەرنشین لەنێو شەمەندەفەرەکەدا بوون و زیاتر 28 کەسی دیکەش بریندار بوون.
تائێستا بەرپرسانی ئیندۆنیزیا هۆکاری رووداوەکەیان ئاشکرا نەکردووە و رایانگەیاندووە لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن.
ئیبراهیم تۆمبۆ، گوتەبێژی پۆلیسی ئیندۆنیزیا رایگەیاند، هەموو سەرنشینەکانی شەمەندەفەرەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە و تیمەکانیان تاوەکو ئێستا سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکانن.
لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، شەمەندەفەرێک و پاسێک لە پارێزگەی جاوای رۆژهەڵات خۆیان بەیەکدا کێشا و بەوهۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ