85 کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز رزگار کران

05-12-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، 85 کۆچبەرییان لە نۆکەندی ئینگلیز لە خنکان رزگار کردووە، کە ویستوویانە لە فەرەنساوە بچنە بەریتانیا.

چوارشەممە، 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، پۆلیسی دەریاوانی فەرەنسا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی نزیک شاری کالێی فەرەنسا خۆی بە تۆپەڵە لمێکدا کێشاوە.
 
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسی دەریاوانی فەرەنسا ئاماژە بەوە کراوە، کە تیمی فریاگوزاریی دەریایی فەرەنسا 80 کۆچبەریان لەنێو بەلەمەکە رزگار کردووە و پێنج کۆچبەری دیکەشیان لە بەلەمێکی دیکە رزگار کردووە. 
 
پۆلیس کۆچبەرەکانی بەرەو شاری بۆلۆن سورمیر گواستووەتەوە و لەوێ چارەسەری پێویستییان بۆ دەکرێت.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی حکومەتی فەرەنسا، تەنیا ئەم ساڵ لانیکەم 70 کۆچبەر لەکاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە نۆکەندی ئینگلیز خنکاون و نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەم ساڵ، بە کوشندەترین ساڵ بۆ ئەو کۆچبەرانە ناودەبات کە هەوڵی پەڕینەوە لە نۆکەندەکە دەدەن. 
 
وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، نزیکەی 26 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لە نۆکەندی ئینگلیزەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا. 
 
حکومەتەکانی فەرەنسا و بەریتانیا چەندین ساڵە دەیانەوێت رێگەچارەیەک بۆ چوونی کۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا بدۆزنەوە، بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون.
 
لە ئابی ئەم ساڵ، کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کاتێک لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە بەڵێنی پتەوکردنی هاوئاهەنگییەکانی هەردوو وڵاتی دا بۆ راگرتنی "چوونی بە لێشاوی کۆچبەران بۆ بەریتانیا."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و یان لیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک. وێنە: سەرۆکایەتیی حکومەت.

مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و شاندی وڵاتان کۆبووەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆککۆماری ئازەربایجان، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، سەرۆکوەزیرانی قەتەر، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک، وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە، وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات، شاندێکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و شاندێکی بەحرێن کۆبوویەوە.