دۆناڵد ترەمپ بەشێک لە میدیاکانی وڵاتەکەی بە نایاسایی و گەندەڵ ناودەبات

15-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی ئەمریکا رەخنە لە بەشێک لە میدیاکانی وڵاتەکەی دەگرێت و بە "نایاسایی" و "گەندەڵ" ناویان دەبات.
 
رۆژی هەینی، 14ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی باسی لە کەناڵەکانی CNN و MSNBC ئەمریکی کرد و گوتی: "ئەو دەزگایانە 97.6٪ بەشێوەیەکی خراپ لەبارەی من دەنووسن. دەبێت ئەمە کۆتایی پێبێت. دەبێت ئەمە بە نایاسایی بناسرێت."
 
ترەمپ ئەو میدیایانەی بەوە تۆمەتبار کرد کە لایەنگری دیموکراتەکان دەکەن و گوتی: "ئەم دەزگا میدیایانە باڵی سیاسی پارتی دیموکراتن. پێم وایە گەندەڵ و نایاسایین. ئەوەی دەیکەن نایاساییە."
 
سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە "میدیا کاریگەریی لەسەر دادوەران دروست دەکات و یاسا دەگۆڕێت"؛ ئاماژەی بەوەشکرد: "ناکرێت ئەوەی میدیا دەیکات یاسایی بێت. پێم وانییە ئەمە یاسایی بێت."
 
ترەمپ لەکاتی بانگەشەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی لە 2016ـەوە هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە میدیای وڵاتەکەی و بەوە تۆمەتباری کردوون کە دژایەتی دەکەن و هەواڵی ناڕاست بڵاودەکەنەوە. 
 
زیاتر لە دوو هەفتەیە ترەمپ رێگەی بە ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێسی ئەمریکی نەداوە لە کۆشکی سپییەوە رووماڵ بکات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی میدیاکە رەتیکردووەتەوە کەنداوی مەکسیک بە "کەنداوی ئەمریکا" ناوبێنێت. 
 
ترەمپ لە ژیانی سیاسیدا بەرکەوتنی لەگەڵ ژمارەیەک میدیای وڵاتەکەی هەبووە، لەوانەش کەناڵی سی ئێن ئێن، نیویۆرک تایمز، واشنتن پۆست، ئەی بی سی نیوز، سی بی ئێس نیوز و ئەکسیۆس. 
 
هەرچەندە ترەمپ خاوەندارێتی هیچ دەزگایەکی میدیایی ناکات، بەڵام کەناڵی فۆکس نیوز و نیوزماکس بە میدیای نزیک لە کۆمارییەکان و ترەمپ دادەندرێن.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ رەتیدەکاتەوە خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی بەربژێر بکاتەوە

سەرۆکی ئەمریکا گومانی لەبارەی رێککەوتنی رووسیا و ئۆکراینا لەسەر ئاگربەست هەیە و دەڵێت، هەرچەندە شتی ئەرێنیش روودەدەن، بەڵام دەکرێت "رێککەوتنەکە نەکرێت." لەبارەی دووبارە خۆبەربژێرکردنەوەشی دەڵێت، پلانی ئەوەی نییە جارێکی دیکە رکابەرێتی بکاتەوە.