رووداو دیجیتاڵ
شاری گوادر لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان سێ لای بە ئاو دەور دراوە، ئەوەش وایکردووە ئاسانتر کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەر دەربکەوێت.
کەناراوەکانی شارەکە پێشتر سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتیی شارەکە بوو، ئێستا بووەتە هەڕەشە.
پەزار ئەحمەد، ئەندازیاری ئاودێری دەڵێت: "سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لە گوادر، لێرە شەپۆلی گەرما، خۆڵبارین و ئاڵنگاری دیکە هەیە. زۆرترین ئەم شتانەی کە کاریگەری لەسەر ناوچەکە هەیە وشکەساڵی و لافاوە. بەرزبوونەوەی ئاستی رووی دەریاش هۆکاری لافاوەکانە کە لەمدواییانە روویانداوە."
گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئەوەی ئاستی ئاوی دەریا لە پاکستان لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا 20 سانتیمەتر بەرز ببێتەوە.
هەروەها وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای بەدوادا هاتووە. بەمەش ئاوی خواردنەوەی شارەکە کەم بووەتەوە.
قادر بەکش، ئەندامی ئەنجوومی گوادر دەڵێت: "لە رابردوودا کە باران دەباری، ئاوەکە دوای 10 رۆژ نەدەما. بەڵام ئەو بارانەی کە پار باریوە، تاوەکو ئێستا ماوە. ئاستی ئاو زۆر بەرز دەبێتەوە و هەندێکجار دەگاتە دیواری ماڵەکەمان و ناچارین بە ماتۆڕی ئاو فڕێی بدەینە دەرەوە."
پسپۆڕانی کەشوهەوا هۆشداری دەدەن لەوەی تاوەکو ساڵی 2040 ئاستی ئاوی دەریا لە گوادر 1.3 سانتیمەتری دیکە بەرز دەبێتەوە. ئەوەش رێگە بۆ کارەساتە سرووشتییەکان خۆشتر دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ