رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

دیمەنی بەرپەرچدانەوەی هێرشی مووشەکیی ئیسرائیل لەلایەن حکومەتی سووریاوە لە دیمەشقی پایتەخت لە ماوەکانی رابردوودا. AFP
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی سووریا دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکیان لە نزیک دیمەشق بۆردوومان کردووە.
رۆژی شەممە 2ـی کانوونی یەکەمی 2023، وەزارەتی بەرگریی سووریا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "ئەمڕۆ نزیکەی کاژێر 1:35 خولەکی بەرەبەیانی، ئیسرائیلی دوژمن لە ئاراستەی جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کرد و چەند پێگەیەکی لە نزیک دیمەشق بۆردوومان کرد".
وەزارەتی بەرگریی سووریا وردەکاری زیاتری نەداوە، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا، ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج پێگەی حیزبوڵڵای لوبنان بوون.
ئەنجامدانی هێرشەکە لە کاتێکدایە، رۆژی 26-11-2023 سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و بەوهۆیەوە فڕۆکەخانەکە لەکارکەوت.
ئیسرائیل لە ساڵی 2011ـەوە سەدان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا و زیاتر پێگەکانی سوپای پاسداران و هێزەکانی نزیک لە ئێرانی کردوەتە ئامانج. لە 7ـی ئۆکتۆبەریشەوە کە تێیدا حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و ئەوەش بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە، ئەو هێرشانە زیادبوون.
گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەنێو سووریاوە ناوچە جیاجیاکانی بەرزاییەکانی جۆلان دەکەنە ئامانج.
بەرپرسانی ئیسرائیل زۆر بە کەمی لێدوان لەبارەی هێرشی ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆسەر سووریا دەدەن، بەڵام بەردەوام رایانگەیاندووە، رێگە بە ئێران و نزیکەکانی نادەن هەژموونی خۆیان لە سووریا فراوانتر بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ