کۆریای باکوور سنوورە ئاوییەکانی کۆریای باشوور تۆپباران دەکات

05-01-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن کە کۆریای باکوور 200 گوللە تۆپی ئاراستەی کەناراوەکانی دوو دوورگەی کۆریای باشوور کردووە و داوا لە دانیشتووانی ئەو دوورگانەش دەکەن کە ناوچەکانیان بەجێبهێڵن.
 
رۆژی هەینی، 5ـی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "بەرەبەیانی هەینی سوپای کۆریای باکوور زیاتر لە 200 گوللە تۆپی ئاراستەی ناوچەکانی دوورگەی بانینیۆگ و دوورگەی یەنپیۆگ کردووە."
 
دانیشتووانی هەردوو دوورگەکەش رایانگەیاند، لەلایەن بەرپرسانی کۆریای باشوورەوە پێیان راگەیاندراوە، کە دوورگەکە چۆڵ بکەن. 
 
دوای هێرشەکەش، وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور لە راگەیێندراوێکدا داوای لە کۆریای باکوور کرد، هێرشەکانی بوەستێنێت و ئاماژەی بەوەشکرد، سیۆل لە وەڵامی ئەو هێرشانەدا رێکاری پێویست دەگرێتەبەر. 
 
سەبارەت بە زیانەکانی بۆردوومانەکە، وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور رایگەیاند، هێرشەکە هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێنەکەوتووەتەوە. 
 
دوورگەی یەنپیۆگ زیاتر لە دوو هەزار کەسی تێیدا دەژی و سەربازانی سوپای کۆریای باشووری تێدا جێگیرکراون و دەکەوێتە دووری 120 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای سیۆلی پایتەختی کۆریای باشوور. 
 
دوورگەی بانینیۆگـیش نزیکەی پێنج هەزار کەسی تێدا دەژی و دەکەوێتە دووری 209 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای سیۆل. 
 
لە چەند رۆژی رابردوودا کۆریای باکوور هۆشداریدا لەوەی جوڵەکانی کۆریای باشوور و ئەمریکا لە نیمچەدوورگەی کۆریا سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدەن. 
 
کیم جۆنگ ئوون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە گوتاری ساڵانەی خۆیدا هۆشداری دا لەوەی وڵاتەکەی هێرشی ئەتۆمی دەکاتە سەر کۆریای باشوور. 
 
لە ساڵی 2010 کۆریای باکوور زیاتر لە بە زیاتر لە 170 گوللەتۆپ ئەو دوورگانەی کۆریای باشووری بۆردوومانکرد و بەوهۆیەوە چوار کەسی سیڤیل کوژران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسێکی پاکستانی لە ناوچەی کوێتا، رۆژی 5-2-2024. وێنە: AFP

پۆلیسی پاکستان: گرووپێکی چەکدار پێنج پۆلیسیان رفاند

بەرپرسێکی پۆلیسی پاکستان رایگەیاند، شەوی هەینی گرووپێکی چەکدار رێگەیان بە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس گرتووە کە ژمارەیەک زیندانییان دەگواستەوە. دەشڵێت، چەکدارەکان زیندانیەکانیان ئازادکرد و پێنج پۆلیسیشیان رفاند.