دەنگدان لە ئەمریکا چۆنە؟

02-11-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا رۆژی 5ی ئەم مانگە دەکرێت، بەڵام پێش ئەو رۆژە بەشێک لە ئەمریکییەکان لە دەنگدانی پێشوەختەدا دەنگ دەدەن.
 
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا هاووڵاتییان دەتوانن بە چەندین شێواز دەنگ بدەن.
 
دەنگدانی ئاسایی
 
دەنگدانی ئاسایی واتە دەنگدان لە رۆژی دەنگدانی گشتی کە لە یەکەمین سێشەممەی مانگی تشرینی دووەم دەکرێت و تێیدا دەنگدەران دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ دەدەن.
 
لە هەڵبژاردنی 2020ی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە دەنگدان لەسەر سندووقەکان دابەزی و هۆکارەکەش هەبوونی کۆرۆنا بوو.
 
لەو هەڵبژاردنەدا تەنیا 58%ی دەنگدەران بە ئامادەبوون لە بنکەکانی دەنگدان دەنگیان دا، واتە لە کۆی 159 ملیۆن دەنگدەر، 92 ملیۆنیان بەو شێوەیە دەنگیاندا.
 
دەنگدانی پێشوەختە
 
دەنگدانی پێشوەختە لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە هەیە.
 
بەگشتی چەند هەفتەیەک پێش رۆژی سێشەممەکە دەنگدانەکە دەستپێدەکات.
 
لە 20 ساڵی رابردوودا ویستی خەڵک بۆ زوو دەنگدان لە ئەمریکا زیادی کردووە. لە هەڵبژاردنی 2000ـدا 16%ی دەنگەکان پێشوەختە دران؛ لە 2004دا رێژەکە 22% بوو؛ لە ساڵی 2008دا رێژەکە 30%؛ لە 2012دا رێژەکە 33%؛ لە 2016دا 40% و لە 2020یش 64%.
 
ئەو هاووڵاتییانەی مافیان هەیە پێشوەختە دەنگ بدەن ئەوانەن لە رۆژی سێشەممەکەدا گەشتیان هەیە، نەخۆشن، کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتن، بەتەمەنن، کارێکی تایبەت یان بەرپرسیارێتییەکی ئایینییان هەیە، خزمەتی سەربازییان هەیە یان لە دەرەوەی ئەمریکا دەژین و کار دەکەن.
 
دەنگدانی ئۆنلاین
 
دەنگدانی ئۆنلاین لە ئەمریکا باوە و تێیدا دەنگدەر بە ئیمەیڵ دەنگی خۆی دەدات.
 
شێوازی ئەم دەنگدانە لە ویلایەتێک بۆ ویلایەتێکی دیکە دەگۆڕێت. لە بەشێک لە ویلایەتەکانی وەکو کالیفۆڕنیا و کۆلۆرادۆ، ئەو کەسانەی کە ناوی خۆیان بۆ دەنگدان تۆمار کردووە، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە ئیمەیڵ ئاگادار دەکرێنەوە و رێگەیان پێدەدرێت دەنگ بدەن.
 
لە بەشێک لە ویلایەتەکانی دیکەی وەکو تێکساس، دەنگدەران دەبێت بە ئۆنلاین داواکاری پێشکێش بکەن و ئینجا رێگەیان پێدەدرێت دەنگ بدەن.
 
لە هەڵبژاردنی 2020دا بەهۆی هەبوونی کۆرۆناوە نزیکەی 44%ی دەنگدەران بە شێوەی ئۆنلاین دەنگیان دا.
 
دەنگدان بە پۆستە
 
شێوازێکی دیکەی دەنگدان بریتییە لە دەنگدان بە پۆستە، کە تێیدا دەنگدەر دەنگی خۆی بە پۆستە بۆ بنکەی دەنگدان دەنێرێت.
 
لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەمریکا دەنگدەران دەتوانن بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکیان هەبێت، داوا بکەن بە پۆستە دەنگی خۆیان بدەن، تەنیا لە چەند ویلایەتێک نەبێت کە دەنگدەر دەبێت هۆکارێک بۆ بەو شێوەیە دەنگدانی پێشكێش بکات.
 
سەرەتا دەنگدەر دەبێت داوا بکات کە وەرەقەی دەنگدانەکەی بۆ بنێردرێت، دوای ئەوەی کە داواکارییەکەی پەسند کرا، نووسینگەی هەڵبژاردنی ئەو ناوچەیە پۆستەیەکی تایبەت بە دەنگدانی بۆ دەنێرێت کە هەریەکە لە وەرەقەی دەنگدان، رێنماییەکانی چۆنییەتی دەنگدان و زەرفێکی تایبەت بە گەڕانەوەی دەنگەکەی تێدایە.
 
دوای ئەوەی دەنگدەر بەربژێری دڵخوازی خۆی هەڵدەبژێرێت، دەتوانێت بە نووسینگەی پۆستە دەنگەکەی بنێرێتەوە نزیکترین نووسینگەی هەڵبژاردن لە ناوچەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی مۆزەکە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە. وێنە: AP

مۆزێک بە 6.24 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

مەزادخانەی سۆسبی بەریتانی، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە بڵاویکردەوە، مۆزێک لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 6.24 ملیۆن دۆلار [شەش ملیۆن و 240 هەزار دۆلار] فرۆشرا.