ئیسرائیل 7 فەلەستینیی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیر دەکات

دوێنێ کاژێر 07:27
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێت، 7 فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران دەستگیر کردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، دەستگیرکراوەکان ویستوویانە زانایەک بکوژن.
 
رۆژی سێشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2024 پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "شین بێت [دەزگای ئاسایشی ئیسرائیل] و پۆلیسی ئورشەلیم 7 کەسی دانیشتووی بەیت سەفافەیان دەستگیر کرد."
 
پۆلیسی ئیسرائیل حەوت تۆمەتبارەکە بە "سیخوڕیکردن بۆ ئێران" تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، "ئەو کەسانە بە سەرپەرشتی ئێران پلانیان بۆ کوشتنی زانایەکی ئیسرائیلی و سەرۆک شارەوانییەکی شارێکی ئیسرائیل دانابوو."
 
تۆمەتبارەکان تەمەنیان لەنێوان 19 ساڵ و 23 ساڵدایە و بە گوێرەی پۆلیسی ئیسرائیل، هەوڵی ئەوەشیان داوە لە چەند شوێنێک ئۆتۆمبێل بسووتێنن و هەوڵیشیان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لەنێو ئیسرائیل داوە.
 
پۆلیس لەکاتی گەڕان لەنێو ماڵی تۆمەتبارەکان بڕی 13،000 هەزار دۆلار و ژمارەیەکی ئۆتۆمبێلی ساختەی پۆلیسی دۆزیوەتەوە.
 
رۆژی 16ی ئەم مانگە، پۆلیسی ئیسرائیل کەسێکی دیکەی بە هەمان تۆمەت دەستگیرکرد. رۆژی 19ی مانگی رابردووش، پۆلیسی ئیسرائیل کەسێکی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستگیر کرد و ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتبارەکە کاری بۆ ئێران دەکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خانووەکەی نەتەنیاهوو پاش هێرشە درۆنییەکەی حیزبوڵڵا

هێرشە درۆنییەکەی حیزبوڵڵا زیانی بە خانووەکەی نەتەنیاهوو گەیاندووە

حیزبوڵڵای لوبنانی رۆژی شەممە بە درۆن هێرشی کردە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. ئەمڕۆ دیمەنی خانووەکەی بنیامین نەتەنیاهوو بڵاوکرایەوە و لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، هێرشەکە زیانی بە خانووەکە گەیاندووە.