رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات و دەڵێت، "بیر و دڵمان لای کەسوکاری قوربانیانە."
رۆژی شەممە، 21ـی کانوونی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "به تووندى سهركۆنهى ئهو هێرشه دڕندانهیه دهكهم كه دوێنێ ئێواره بازاڕێكى سهرى ساڵى له ماگدێبورگ له ئهڵمانيا به ئامانج گرت."
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووانی رووداوەکە دەکات و دەڵیت، "ئێمه له ههرێمى كوردستان لهم كاته سهختهدا بير و دڵمان لاى كهسوكارى قوربانييانه و هاوسۆزى گهلى ئهڵمانياين. هيواى زووچاكبوونهوه بۆ برينداران دهخواين."
رۆژی هەینی 20-12-2024 دەزگا فریاگوزارییەکانی شاری مارگدێبورگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو بازاڕێکدا کردووە کە بۆ رۆژی کریسمس رازێندرابوویەوە.
بەرپرسانی ئەڵمانیا ئەم بەیانییە رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی رووداوەکە لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژراون گەیشتوەتە 2 کەس و 68 کەسی دیکەش بریندار بوون. پۆلیس تۆمەتبارێکی 50 ساڵی بە رەچەڵەک سعودی دەستگیرکردووە.
هێرشکارەکە ناوی تاڵیب جەواد عەبدولموحسینە و لە 2006 چووەتە ئەڵمانیا و پزیشکی دەروونییە.
تاڵیب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی زۆری لە ئیسلام گرتووە و چەندین جار هۆشداری لەبارەی "مەترسییەکان"ـی "بەئیسلامکردنی ئەڵمانیا"ی داوە؛ هەروەها لەگەڵ راستڕۆکانی ئەڵمانیا دژی چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کاری کردووە.
شاری مارگدێبورگ دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای بەرلین و پایتەختی هەرێمی ساکسۆنی ئانهالتە. شارەکە نزیکەی 240 هەزار کەسی لێدەژی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ