چوونی کۆچبەران لە ئەمریکای باشوورەوە بۆ سنووری مەکسیک و ئەمریکا کەمیکردووە

07-03-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
تووندکردنی سنوورەکان لەلایەن ترەمپەوە، 60٪ـی چوونی کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکە لە رێگەی جەنگەڵەو کەمکردووە.
تووندکردنی سنوورەکان لەلایەن ترەمپەوە، 60٪ـی چوونی کۆچبەرانی بۆ وڵاتەکە لە رێگەی جەنگەڵەو کەمکردووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
ئەوەی لە سەرەتای ئەم ڤیدیۆیە دەردەکەوێت، بەلەمێکی کۆچبەرانە کە لە پەنەماوە گەیشتووەیە کەناراوەکانی شارۆچکەی نیکۆکلی کۆلۆمبیا. هەموو کۆچبەرەکانی ناوی خەڵکی وڵاتانی ئەمریکای باشوورن. دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شکستیهێنا، بەرەو وڵاتانی خۆیان دەگەڕێنەوە. 
 
لۆرا سارابیا، وەزیری دەرەوەی کۆلۆمبیا لەبارەی کۆچبەرانەوە باس لەوە دەکات، "کاری لەپێشینەمان ئەوەیە کە هەموو هاووڵاتییانمان بگەڕێنینەوە وڵاتەکەمان. هەروەها لەگەڵ حکومەتەکانی پەنەما و ڤەنزوێلاش لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی بۆ هاووڵاتییانی ئەوانیش بکەین."
 
هەموو ئەو کۆچبەرانەی لە ئەمریکای باشوورەوە بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڕۆن، بە جەنگەڵی داریەنی کۆلۆمبیا دا تێپەڕ دەبن.
 
تەنیا پارساڵ، زیاتر لە 302 هەزار کۆچبەر بە جەنگەڵەکەدا تێپەڕ بوون، بەرپرسانی کۆلۆمبیاش دەڵێن، لەوکاتەوەی کە ترەمپ هاتووەتە سەر دەسەڵات و سنوورەکانی ئەمریکای تووندتر کردووە، تێپەڕبوونی کۆچبەران بە جەنگەڵەکەدا 60٪ کەمیکردووە. 
 
لۆرا سارابیا، وەزیری دەرەوەی کۆلۆمبیا باس لەوە دەکات، ""تێبینیمان کردووە لە تەواوی سنوورەکان و لە جەنگەڵی داریەن، کۆچبەرانی نایاسایی 60٪ بەرەو کەمبوونەوە چوون. دەبێت لە پلانەکەمان بۆ کەمکردنەوەی کۆچبەران و پاراستنی هاووڵاتییانمان بەردەوام بین."
 
لە سنووری نێوان مەکسیک و ئەمریکاش، کە پێشتر هەزاران کۆچبەری لێبوو، لەگەڵ تووندکردنی سنوورەکان، ژمارەی کۆچبەران کەمیکردووە.
 
بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن، تەنیا پارساڵ، شکستیان بە سێ ملیۆن هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەرانی ئەمریکای باشوور هێناوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە