کۆریای باکوور دەڵێت تاوەکو 'سەرکەوتن' پاڵپشتی لە رووسیا دەکات

01-11-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور رایدەگەیێنێت، پاڵپشتییەکانیان بۆ رووسیا بەردەوام دەبێت؛ ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمریکا و رۆژئاوا هۆشداری لە تێوەگلانی کۆریای باکوور لە جەنگی ئۆکراینا دەدەن.
 
رۆژی هەینی 1ی تشرینی دووەمی 2024 چۆ سۆن هوەی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، "دووبارەی دەکەینەوە کە تاوەکو رۆژی سەرکەوتن لە پاڵپشتیمان لە دۆستە رووسەکانمان بەردەوام دەبین."
 
وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور گوتیشی، "هیچ گومانمان نییە لەوەی لەژێر سەرکردایەتیی ژیرانەی بەڕێز ڤلادیمیر پووتن، بە دڵنیاییەوە سوپای رووسیا و گەلەکەی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنن لە خەباتی پیرۆزیان بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و ئاسیشی وڵاتیان."
 
وەزیری دەرەوەی رووسیاش ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ کۆریای باکووردا کرد و گوتی، پەیوەندیی هەردوولایان زۆر بەرەوپێشەوە بردووە.
 
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور بۆ رووسیا لە کاتێکدایە، ئەمریکا و ئۆکراینا، کۆریای باکوور بەوە تۆمەتبار دەکەن کە سەربازی بۆ یارمەتیدانی رووسیا لە جەنگی ئۆکراینا رەوانە کردووە.
 
لە هاوینی ئەم ساڵ، مۆسکۆ و پیۆنگیانگ رێککەوتنێکی بەرگریی هاوبەشیان واژۆ کرد.
 
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە واشنتن گوتی، لەنێوان 8 تاوەکو 10 هەزار سەربازی کۆریای باکوور لە رووسیان و دەیانەوێت لە هەرێمی کۆرسکی رووسیا دژی ئۆکراینییەکان بجەنگن.
 
کۆریای باکوور چەندین جار رەتیکردووەتەوە سەربازییان بۆ یارمەتیدانی رووسیا ناردبێت، بەڵام هەفتەی رابردوو کیم کی گوان، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند، ئەگەر شتێکی لەم جۆرەش رووبدات، ئەوا بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەبێت.
 
ئۆکراینا چەندین جار داوای لە ئەمریکا و رۆژئاوا کردووە، رێگەی پێبدەن چەکی دوورمەودا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی رووسیا بەکاربهێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئاڵای رووسیا، ئۆکراینا و چەند چەکدارێکی دەستەی تەحریر شام

رووسیا تۆمەتی یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا دەداتە پاڵ ئۆکراینا

نوێنەری رووسیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، دەزگای هەواڵگریی ئۆکراینای بە یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکانی سووریا تۆمەتبار کرد. نوێنەری ئێرانیش پاڵپشتیی تارانی بۆ دیمەشق دووپاتکردەوە. نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا هۆشداری لەبارەی دۆخی مرۆیی سووریا دا.