رێکخراوێکی دیکەی نەرویجی کارەکانی لە 12 وڵات راگرت

11-02-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی نۆرسک فۆلکەیێڵک (Norsk Folkehjelp)ی نەرویجی کە کاری هەڵگرتنەوەی مینە؛ رایدەگەیێنێت، بەهۆی راگرتنی هاوکارییەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی، کارەکانی لە 12 وڵات رادەگرێت و 1700 کارمەندیشی دەنێرێتەوە ماڵەوە.
 
رۆژی سێشەممە 11ی شوباتی 2025، رێکخراوی نۆرسک لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای راگرتنی هاوکارییەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی 40%ی بودجەکەی، کە دەکاتە 41 ملیۆن دۆلار، لەدەستداوە.
 
رێکخراوەکە کاری پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییە و پێش ئەم بڕیارە لە 21 وڵات کاری دەکرد.
 
لە راگەیێندراوی رێکخراوەکەدا هاتووە، "راگرتنی پشتگیری بۆ پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنی، نەک تەنیا چالاکییەکانی ئێستامان خاو دەکاتەوە، بەڵکو ئەوە دواکەوتن دروست دەکات و لە خراپترین سیناریۆدا، دەکرێت ئەو پێشکەوتنە گەورەیە پێچەوانە بکاتەوە، کە جیهان بە رابەرایەتیی ئەمریکا، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم چەکە مەترسیدارە بەدەستی هێناوە."
 
رێکخراوە نەرویجییەکە 3200 کارمەندی لە 21 وڵات هەیە و 1700 کارمەندی لە هەریەکە لە عێراق، ئۆکراینا، ئەفغانستان و کۆڵۆمبیا دەنێرێتە ماڵەوە.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی رێکخراوەکە بڵاویکردوونەتەوە، ساڵی 2023 نزیکەی 7000 کەس بەهۆی تەقینی مین و تەقەمەنی لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەوە دووەم رێکخراوە لە ماوەی دوو رۆژدا بەهۆی راگرتنی هاوکارییەکانی ئاژانسی ئەمریكا بۆ هاریكاریی نێودەوڵەتی بەشێک لە چالاکییەکانی رادەگرێت.
 
رۆژی دووشەممە، ئەنجوومەنی نەرویجی بۆ پەنابەران (NRC)، کە یەکێکە لە گەورەترین رێکخراوە مرۆییەکانی جیهان، رایگەیاند، "ناچاربوون" کارەکانیان لە 20 وڵات رابگرن.
 
ئەو کاتەی ترەمپ لە مانگی رابردوو گەڕایەوە کۆشکی سپی، فەرمانی کرد هاوکارییە دەرەکییەکانی ئاژانسی ئەمریکا بۆ هاریکاریی نێودەوڵەتی رابگیرێت.
 
ئاژانسی ئەمریكا بۆ هاریكاریی نێودەوڵەتی، ئاژانسێكی فیدراڵیی ئەمریکایە، لە تشرینی دووەمی ساڵی 1961 لە سەردەمی ئیدارەی کێنێدی، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا دامەزرا، بەرپرسە لە رێکخستنی هاوکاری دارایی و لۆجیستی سڤیل و بەرنامەی گەشەپێدان لە وڵاتانی جیهان؛ بودجەی ساڵانەی 50 ملیار دۆلارە کە لە گەنجینەی فیدراڵیی ئەمریکا دابین دەکرێت.
 
ئاژانسەکە بە گەورەترین ئاژانسی فیدراڵیی هاوکارییەکان لە جیهان دادەنرێت و بودجەکەی زیاتر لە نیوەی بودجەی هەموو ئاژانسە فیدراڵییەکانی دیکەی ئەمریکایە.
 
بارەگای سەرەکی یو ئێس ئەید لە واشنتن دی سی پایتەختە و زیاتر لە 10 هەزار کارمەندی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە خۆپێشاندانێکدا هێمای حەشیش لەسەر ئاڵای ئەڵمانیا نەخشێنراوە وەکو پاڵپشتی بۆ رواندنی حەشیش.

داواکاری گشتیی شتوتگارت بۆ رووداو: بەیاساییکردنی حەشیش کاری دەزگا ئەمنییەکانی زەحمەتتر کردووە

داواکاریی گشتیی شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیاساییکردنی بەکارهێنانی بە مەرجی حەشیش لەو وڵاتە، بارگرانی لەسەر دامودەزگە ئەمنی و دادوەرییەکان کەمنەکردووەتەوە، بەڵکو کاری داواکاریی گشتیی شارەکەی زەحمەتتر کردووە و ئاڵنگاری نوێی دروستکردووە.