ئەو پیاوەی مۆزێکی بە 6.2 ملیۆن دۆلار لە مەزادخانە کڕی، خواردی

29-11-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەو سەرمایەدارەی مۆزێکی لە مەزادخانەیەکی نیویۆرکی ئەمریکا بە 6.2 ملیۆن دۆلار کڕی، مۆزەکەی خوارد و دەڵێت، "لە مۆزەکانی دیکە خۆشترە".
 
رۆژی هەینی، 29ــی تشرینی دووەمی 2024، جەستن سەن، سەرمایەدار و وەبەرهێنەری دراوە دیجیتاڵییەکان لە یەکێک لە هۆتێلە گرانبەهاکانی هۆنگ کۆنگ لەبەردەم ژمارەیەک رۆژنامەڤان مۆزەکەی خوارد. 
 
دوای ئەوەی جەستن گازێکی لە مۆزەکە گرت، رووی لە رۆژنامەڤانان کرد و گوتی، "مۆزەکە زۆر لەوانی دیکە خۆشترە؛ بەڕاستی تامێکی زۆر خۆشی هەیە".
 
جەستن رۆژی 21ـی ئەم مانگە لە مەزادخانەی سۆسبی بەریتانیا، کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە، مۆزەکەی کڕی. 
 
مۆزەکە وەکو هەموو مۆزێکی دیکەی ئاسایی بوو، بە تیپێک بە دیواری مەزادخانەکەوە لکێندرابوو، لەلایەن ماوریزۆ کاتیلان، هونەرمەندی ئیتاڵییەوە ئامادەکرابوو.
سەن مۆزەکە لێدەکاتەوە. وێنە: Peter PARKS / AFP
جەستن لەکاتی کڕینی مۆزەکە گوتی، "ئەمە تەنیا شاکارێکی هونەری نییە، بەڵکو دیاردەیەکی کولتووری پێشان دەدات کە جیهانی هونەری، گاڵتەجاڕی و دراوە ئەلیکترۆنییەکان بەیەکەوە گرێدەدات". گوتیشی، "باوەڕم وایە ئەم کارە دەبێتە هۆی بیرکردنەوە و گفتوگۆی زیاتر لە داهاتوودا و دەشبێتە بەشێک لە مێژوو."
 
لەکاتی کڕینی مۆزەکە، مەزادخانەکە بڕوانامەیەکی بە جەستن دا  کە چەندین رێنمایی تایبەت بە مۆزەکەی لەسەر بوو، رێنوێنیی ئەوەی لەسەر بوو، ئەگەر مۆزەکە رزی و تێکچوو، چۆن دەیگۆڕێت و مۆزێکی دیکەی تازە لە شوێنی دادەنێت.
 
ئەمە دەبێتە سێیەم جار هونەرمەندە ئیتاڵییەکە ئەو کارە بکات؛ دوو جاری پێشتر، سەردانیکارانی پێشانگەکە، مۆزەکەیان خوارد.
 
لە هەمان مەزادخانەدا ژمارەیەک کاری دیکەی هونەرمەندانی بەنێوبانگی ئەمریکی خرابوونە زیادکردنی ئاشکرا کە بەهاکەیان لە 170 ملیۆن تاوەکو 205 ملیۆن دۆلار بوو.

سەن مۆزەکە پاکدەکاتەوە. وێنە: Peter PARKS / AFP

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەڤپەیڤینی دیار کوردە، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە واشنتن لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ رووداو: داوا لە هاوڕێ کوردەکانمان دەکەین زوو حکومەت پێکبێنن

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، هانی بەرپرسانی پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەدەن، پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.