رێکخراوی خۆراکی جیهانیی: هەموو دانیشتووانی غەززە کێشەی ئاسایشی خۆراکیان هەیە

11-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
دانیشتووانی غەززە چاویان لە ژەمە خۆراکی رێکخراوە خێرخوازییەکانە.
دانیشتووانی غەززە چاویان لە ژەمە خۆراکی رێکخراوە خێرخوازییەکانە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شاری رەفەحی کەرتی غەززەی فەلەستین، گەورە و بچووک بە مەنجەڵێکەوە ریزیان بەستووە و چاوەڕێی وەرگرتنی ژەمێک خواردنن. 
 
نەبوونی ئازوقە و سووتەمەنی وایکردووە، خەڵک نەتوانن لە ماڵەوە خواردن دروست بکەن و ناچار بن لە رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە خواردن وەربگرن. 
 
ئەیاد عەبدوڵغەنی، دانیشتووی غەززەیە و دەڵێت، "ئێمە لەکوێ خواردن بەدەستبهێنین؟ دەبوایە بێینە ئێرە، ئەم رێکخراوە خێرخوازییە، لەبەرئەوەی دۆخمان زۆر قوورسە لێرە".
 
رێکخراوی خۆراکی جیهانیش دەڵێت، سەرجەم دانیشتووانی غەززە کێشەی نەبوونی خۆراکیان هەیە و هۆشداریش دەدات لەوەی هەموو دانیشتووانی غەززە مەترسی تووشبوون بە بەدخۆراکییان لەسەرە.
 
پێش 7ـی ئۆکتۆبەر تەنیا 33%ـی دانیشتووانی غەززە کێشەی ئاسایشی خۆراکیان هەبووە، بەڵام رێکخراوی خۆراکی جیهانی دەڵێت، ئێستا هەموو دانیشتووانی ئەو کەرتە کێشەی ئاسایشی خۆراکیان هەیە.
 
رۆژانە کەمتر لە 50 بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی لە دەروازەی رەفەحەوە لە میسر دەگەنە غەززە، لەکاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، رۆژانە لانیکەم پێوستییان بە 100 بارهەڵگر خۆراک و پێداویستی هەیە. 
 
ئیبراهیم شلووف، خۆبەخشە لە دەروازەی رەفەح و دەڵێت، "ئێمە خواردنەکانی وەکو پاستا، پەتاتە، بەزالیا و نیسک بۆ خەڵک دروست دەکەین؛ هەروەک دەبینن ژمارەیەکی زۆری خەڵکی لێرەن و ئێمەش توانای ئەوەمان نییە خواردن بۆ هەموویان دابین بکەین".
 
لە غەززە جگە لە نەبوونی خواردن، قەیرانی نانیش هەیە و بەهۆی لەکارکەوتنی نانەواخانەکان نان دەستناکەوێت.
 
رێکخراوی خۆراکی جیهانی رۆژانە نانی بەسەر 200 هەزار کەس دابەش دەکرد، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی ئاوارەکان، رێکخراوەکە توانای جارانی نەماوە و تەنیا نان دەداتە 150 هەزار کەس.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و ئەمریکا.

گەڕی چوارەمی گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران بەڕێوەدەچن

ئەمڕۆ گەڕی چوارەمی گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچن، ئەمەش لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئەمریکی لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە نیگەرانن.