بۆریس جۆنسن دەڵێت پاڵپشتی سەربەخۆیی کوردستان دەکات

20-11-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
پۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا.
پۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایدەگەیێنێت، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، پاڵپشتی لەو هەنگاوە دەکات کە هەرێمی کوردستان هەڵیدەبژێرێت و ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت لە دەستووری عێراق رێز لە مافەکانی هەرێمی کورستان بگیرێت.
 
رۆژی دووشەممە، 20ـی تشرینی دووەمی 2023، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک پرسیاری لێکرا، ئەگەر ببێتەوە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دان بە سەربەخۆیی کوردستان دەنێت یاخود نا؟ جۆنسن گوتی، "ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئەوە پرسێکی دیموکراسییە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە، بەڵام سەبارەت بەو هەنگاوەی کە کوردستان هەڵیدەبژێرێت، من دوو شت دەڵێم، یەکەمیان، ئێوە پاڵپشتی ئێمەتان دەبێت، ئێوە پاڵپشتی منتان هەیە، پاڵپشتی بەریتانیاتان هەیە، دووەمیان، ئەو واقیعە دەستوورییەی ئێستا هەیە دەبێت بەتەواوەتی رێزی لێبگیرێت بۆ ئەوەی دان بە ئاواتی رەوای گەلی کوردستان بنرێت".
 
بۆریس جۆنس باسی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد و گوتی، دەبێت بەگوێرەی دەستوور رێز لە مافی خەڵکی هەرێمی کوردستان بگیرێت. گوتیشی، "ئەگەر خەڵک وا هەست بکەن کە بە کەم سەیرکراون یاخود بە شتێکی لاوەکی سەیر کراون و ئەگەر هەست بەوە بکەن کە بەیەکسانی رێزیان لێ نەگیراوە، ئەوە دەرئەنجامی خراپی درێژخایەنی دەبێت. لە بەرژەوەندیی حکومەتی بەغدایە کە ئەو پرسە چارەسەر بکات".
 
جۆنسن لە ساڵی 2001 تاوەکو ساڵی 2008 ئەندامی پەرلەمان بووە. ئەو ساڵە جۆنسن بووە سەرۆک شارەوانیی لەندەن و بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەو پۆستەدا بوو. ساڵی 2015 بووەوە ئەندام پەرلەمان.
 
بۆریس جۆنسن بە بەڵێنی چوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا بووە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرەتا هەوادار و نێوبانگێکی زۆری هەبوو، زۆرینەی پەرلەمانی لە ساڵی 2019 بردەوە.
 
ساڵی 2019 بۆریس جۆنسن بووە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و دوای ئەوەی رووبەڕووی بەگژداچوونەوەیەکی زۆر بووەوە لەگەڵ وەزیرانی کابینەکەی لەبارەی کارەکانی حکومەتەکەی، لە مانگی تەممووزی پار دەستی لەکار کێشایەوە.
 
جۆنسن پێش ئەوەی ببێتە سەرۆکوەزیران، گۆشەنووسێکی دیار بوو کە بۆچوونەکانی لە رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف بڵاودەکردەوە و ساڵانە 316 هەزار دۆلاری وەردەگرت؛ کارێک کە زۆرجار بەو جۆرە باسی کردووە بەلایەوە خۆش بووە و دەکرێت بگەڕێتەوە سەری.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کەسێک لەکاتی راوەماسی دا

لە دەریاچەی وان دەستبەسەر زیاتر لە پێنج تۆن ماسیی قەدەخەکراودا گیرا

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و دارستانەکانی وانی باکووری کوردستان دەڵێت، لە 15ـی نیسانی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، دەستیان بەسەر پێنج تۆن و 650 کیلۆگرام ماسیی دارەخدا گرتووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە دەریاچەی وان راوکراون.