رووداو دیجیتاڵ
لە کاتی ئاهەنگگێڕان لە یانەیەکی شەوانەی دۆمینیکا، بنمیچی یانەکە رووخا و لانیکەم 27 کەس گیانیان لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە، 8ـی نیسانی 2025، خوان مانوێڵ مێندێز، بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی دۆمێنیکا رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا 27 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 150 کەسیش بریندار بوون."
بەڕێوەبەری ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی دۆمێنیکا دەڵێت، رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری سان دۆمینگۆی پایتەخت روویداوە و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئەو یانە شەوانەیەی رووداوەکەی تێدا رووداوە ناوی (Jet Set)ـە و یەکێکە لە یانە شەوانە بەناوبانگەکانی پایتەختی دۆمێنیکا و شەوانی دووشەممە کۆنسێرتی گۆرانیبێژە بەنێوبانگەکانی تێدا دەکرێت.
لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا لە کۆماری دۆمەنیکا بنمیچی یانەیەکی شەوانە دەڕووخێت و بەهۆیەوە نزیکەی 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بریندارن pic.twitter.com/ab79bqaFxv
— Rudaw (@Rudawkurdish) April 8, 2025
بە گوێرەی میدیای دۆمێنیکا، لەکاتی رووداوەکەدا لەنێوان هەزار تاوەکو هەزار و 500 کەس لە یانە شەوانەکەدا بوون.
ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی دۆمێنیکا دەڵێت، هێشتا ژمارەیەک کەس بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی یانە شەوانەکەدا ماون؛ یەکێک لەوانەی کە بێسەروشوێنە روبی پێرێزە، کە گۆرانیبێژێکی بەنێوبانگی ئەو وڵاتەیە.
بەرپرسانی دۆمێنیکا دەڵێن، نێڵسی کرووزی پارێزگاری شاری مۆنتیکریسی لەنێو ئەو کەسانەیەکە کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ