فەرماندەی سوپای ئیسرائیل دەڵێت شەڕی غەززە چەند مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت

26-12-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، شەڕی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس بۆ چەند مانگێکی دیکە بەردوام دەبێت. 
 
رۆژی سێشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەرزی هەڵێڤی، فەرماندەی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە تەلئەڤیڤ رایگەیاند، "ئەو شەڕە بۆ چەند مانگێکی دیکە بەردوام دەبێت، ئێمە بەڕێگەی جیاواز کار دەکەین بۆ ئەوەی کە دەستکەوتەکانمان بپارێزین".
 
فەرماندەی سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، "هیچ رێگەیەکی کورت نییە کاتێک کە باس لە هەوڵوەشاندنەوەی رێکخراوێکی تیرۆریستی دەکرێت، جگە لە سەرسەختی و ئیرادە لە شەڕەکەدا".
 
رۆژی دووشەممە، 25ـی کانوونی یەکەمی 2023، پارتی لیکود، کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل هەیە و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە سەرکردایەتی دەکرێت، لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە غەززەوە بەڵێنی چرکردنەوەی ‌هێرشەکانی سەر غەززەی داوە.
 
سوپای ئیسرائیل، بەگوتەی هەڵێڤی، سەرنجی خستووەتە سەر باشووری کەرتی غەززە و ئاماژەی بەوەش کرد، کە سوپای ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر چەکداری حەماسی بەدیل گرتووە. 
 
ئەوە لەکاتێکدایە، میسر لە هەوڵی جێبەجێکردنی پلانێکی فراوانە بۆ راگرتنی جەنگی غەززە و راگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی و ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلی و بیانییەکان، کە خۆی لە سێ قۆناخ دەبینێتەوە و بەگوێرەی پلانەکە، شەڕەکە دەوەستێندرێت و بارمتەکان و زیندانییە فەلەستینییەکان ئازاد دەکرێن و حکومەتێک لە کەسانی فەلەستینی خاوەن ئەزموون لە غەززە دروست دەکرێت. 
 
بەڵام میدیای ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، هەریەک لە بزووتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی دەستپێشخەرییەکەی میسریان رەتکردووەتەوە، بەتایبەتی ئەو خاڵەی باسی دەستهەڵگرتن لە دەسەڵاتدارێتی غەززە دەکات، بەرامبەر بە راگەیاندنی ئاگربەستێکی درێژخایەن.
 
دوو مانگ و نیوە جەنگی گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل بەردەوامە. جەنگەکەش دوای ئەوە دەستیپێکرد کە رۆژی 7ـی تشرینی یەکەم، حەماس ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند؛ ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسنینی"ـی راگەیاند، بەڵام دواتر بەرەی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل فراوانتر بوو و گرووپی جیهادی ئیسلامیش لە کەرتی غەززە چووە نێو شەڕەکە. تاوەکو ئێستاش هەوڵە نێودەوڵەتییەکان نەبوونەتە هۆی وەستاندنی جەنگەکە.
 
بەگوێرەی تەندروستیی کەرتی غەززە، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە، زیاتر 20 هەزار 915 فەلەستینی کوژراون و لە ئیسرائیلیش هەزار و 200 کەس کوژراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان کێن؟ ئەوەی پێویستە لەبارەی ئایینەکەیانەوە بیزانیت

دروزەکان لە ماوەی نێوان ساڵانی 1017-1020ی زایینیدا دەستیان بە بانگەشەکردن بۆ ئایینەکەیان کرد و تاوەکو ساڵی 1043ی زایینی درێژبووەوە. دوای ئەوە دەرگەی داخرا، تایبەت بوو بە ئەوانەی کە لە سەرەتادا باوەڕیان بە ئایینەکە هێنا و کوڕەکانیان و ئەوانەی لێیان لەدایک دەبوون، ئیدی پەیوەندی بە ئایینی دروزییەوە بووە شتێکی قەدەخەکراو، مەگەر لە بنەڕەتدا دروزیی بووبێت.