چوار سەربازی ئیسرائیل لە غەززە کوژران

29-10-2024
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سوپای ئیسرائیل دەڵێت، چوار سەربازیان لە شەڕی دژ بە چەکدارانی حەماس لە غەززە کوژراون و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە. 

رۆژی سێشەممە، 29ـی تشرینی یەکەمی 2024، سوپای ئیسرائیل لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، چوار سەربازەکە لە باکووری غەززە کوژراون و هەمووشیان سەر بە یەکەی (تارمایی) بوون.
 
سوپای ئیسرائیل ناوی سەربازە کوژراوەکانی ئاشکرا کردووە و دەڵێت، بریتین لە هۆهاناتان کێرین، ئەڤیڤ گیلبا، نیسیم مییتەرل و نۆار هایمۆڤ.
 
لەبارەی ژمارەی ئەو سەربازانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززەوە کوژراون، سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە، 376 سەربازیان لە غەززە کوژراون.  
 
تەندروستیی غەززەش دەڵێت، لەو کاتەوەی سوپای ئیسرائیل لە 7-10-2023ـەوە ئۆپەراسیۆنەکەی بۆسەر غەززە دەستپێکردووە، 43 هەزار و 61 کەس لەو ناوچەیەی فەلەستین کوژراون.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە

جەمیل بایک: دوای سووریا نۆرەی عێراقە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، عێراق زۆرترین کاریگەریی پێشهات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەسەرە، دەشڵێت "دوای سووریا، نۆرەی عێراقە."